riklam

هاوپەیمانی نێودەوڵەتی هێزی سەربازی ڕەوانەی حەسەكە دەكات

جیهان 12:20 PM - 2022-01-23

لەكاتێكدا شەڕ و پێكدادان لە زیندانی غوێران لە حەسەكە بەردەوامە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی هێزی سەربازی ڕەوانەی حەسەكە دەكەن.

لەوبارەیەوە ڕوانگەی سوری بۆ مافەكانی مرۆڤ بڵاویانكردۆتەوە، هەرچەند ماوەی چوارڕۆژە شەڕو پێكدادانان لە دەورووبەری شاری حەسەكە بەردەوامە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی كاروانێكی سەربازی ڕەوانەی ئەو شارە كردووە.

سەرچاوەكە ڕاشیگەیاندووە هێزەكانی سوریای دیموكرات و هێزی ئاسایشی ناوهۆی و ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر لەدەوروبەری زیندان جێگیربوون. 

لە چوار ڕۆژی ڕابردوودا تا ئێستا بەهۆی شەڕ و پێكدادانەكان 102 كەس كوژراون كە 61 كەس داعشن و 34 یان لە هێزەكانی سوریای دیموكرات و حەوت كەسیش مەدەنین.

 زیندانی غوێران گەورەترین زیندانی تیرۆریستانی داعشە كە نزیكەی 5 هەزار تیرۆریستی تێدایە.  
PUKmedia  ئاژانسەكان 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket