riklam

هەولێر.. گردبوونەوەی خاوەن یەكەكانی وەرین سیتی لەبەردەم ئەنجومەنی وەزیران

کوردستان 12:06 PM - 2022-01-23

بەهۆی تەواونەكردن و دابینەكردنی خزمەتگوزارییەكان ژمارەیەك لە خاوەن یەكەكانی نیشتەجێبوون لە پڕۆژەی وەرین سیتی لەبەردەم ئەنجومەنی وەزیران لەشاری هەولێر كۆبوونەوە و ناڕەزایەتی خۆیان دەربڕی.

بەیانی ئەمڕۆ یەكشەممە 23-1-2022 ژمارەیەك لە خاوەن خانوون و یەكەكانی نیشتەجێبوون لە پڕۆژەی وەرین سیتی لەشاری هەولێر لەبەردەم ئەنجومەنی وەزیران گردبوونەوە و ناڕەزایەتی خۆیان دەربڕی.

خاوەن یەكەكان دەڵێت دەبوایە نزیكەی 10 ساڵ لەومەوپێش ئەو پڕۆژەیان تەواو كرابان، لەئێستا تەنها بەشێكی تەواوكراوە و بەشەكەی دیكەی بەجێهێڵدراوە. دەشڵێن ئەو بەشەی تەواو كراوە بێبەشە لە خزمەتگوزارییەكان.

یەكێكی دیكە لە كێشەكانی ئەو پڕۆژەیە ئەوەیە كە چەندین جار كڕین و فرۆشتنی پێوەكراوە و ئەمەش كێشەی بۆ هاووڵاتیان دروستكردووە و هێشتا خاوەنەكانیان وەریان نەگرتووە. 

یەكێك لەخاوەن یەكەكان دەڵێت: كێشە زۆرە، كەسانێك هەیە شوقەی هەیە، كەسانێك هەن خانوویان هەیە و كەسانێكیش هەن كە پارەیان لە پڕۆژەكەدا هەیە و 11 ساڵە پڕۆژەكە دەستیپێكردووە و هێشتا تەواو نەبووە. وەبەرهێنەری پێشوو پڕۆژەكەی بەجێهێشتووە و دوای دووساڵ دراوە بە وەبەرهێنەرێكی دیكە و لایەنە پەیوەندیدارەكانیشمان ئاگادار كردۆتەوە هەر دەڵێن ئەم هەفتەیە نا هەفتەیەكی دیكە.

یەكێكی دیكە لە خاوەن یەكەكان دەڵێت: ئەوە 13 جار گرددەبینەوە بۆ تەواو كردنی پڕۆژەكە، كەس نییە جوابمان بداتەوە و شوێن نەما ڕووی تێنەكەین، سێ جار هاتوونەتە ئەنجومەنی وەزیران كەس وەڵامان ناداتەوە.   

 پڕۆژەی وەرین سیتی لە 1500 خانوو و شوقە پێكهاتووە كە بەشێكی تەواو بووە و بەشێكی تەواو نەكراوە. 

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket