riklam

كەشێكی نا جێگیر چەند ناوچەیەكی هەرێم دەگرێتەوە

کوردستان 10:56 AM - 2022-01-23

بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسی، نمەباران و بەفر دەبارێت، ماوەی چەند سەعاتێكیش كەشێكی نا جێگیر چەند ناوچەیەك دەگرێتەوە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم پێشبینییەكانی كەشوهەوای بۆ دوو رۆژی داهاتوو بڵاوكردەوە و رایگەیاند: ئەمڕۆ یەك شەممە ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت.

راشیگەیاند: سبەینێ دوو شەممە، لە سنووری پارێزگای دهۆك و بەشێك لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەكانی پارێزگای هەولێر نمەباران بە تێكەڵی لەگەڵ بەفردا دەبارێت،  لە ئێوارە و لە ماوەی چەند سەعاتێكدا كەشێكی نا جێگیر ئەو ناوچانە دەگرێتەوە.

PUKmedia راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket