riklam

لەخەلەكان ئاستەنگی هاتوچۆ دروست دەبێت

کوردستان 11:48 PM - 2022-01-17

بەهۆی بارینی بەفرو بارانی زۆرەوە لەناوچەی خەلەكان ئاستەنگی هاتوچۆ دروست دەبێت.
پشتیوان ئەحمەد سەرۆكی شارەوانی دوكان و خەلەكان  بە PUKmedia   ڕاگەیاند:  لەسەر رێگەی خەلەكان بەهۆی بارینی بەفروبارانی زۆرەوە ئاستەنگ بۆ هاتوچۆ دروست بووەو ژمارەیەك ئۆتۆمبێل گیریان خواردوە.
وتیشی: جگە لەڕشتنی خۆی بۆ نەبەستنی شەقامەكان بەردەوام هەڵمەتی پاكردنەوە ئەنجام دراوە، هاوكات داواكاریشە لە هاوڵاتیان لەكاتی پێویست نەبێ هاتوچۆ مەكەن ،
 PUKmediaبێستوون شارستێنی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket