riklam

سەرۆك كۆمار پیرۆزبایی لەكاكەییەكان دەكات

عیراق 11:01 PM - 2022-01-17

پەیامی سەرۆك بەرھەم بەبۆنەی جەژنی سێ شەوەی یارانی قەوڵتاسی كاكەییەكان
گەرمترین و جوانترین پیرۆزبایی لە خوشك و برا كاكەییەكان دەكەم بەبۆنەی ھاتنەوەی جەژنی سێ شەوەی یارانی قەوڵتاس، ھیوادارم ھەمیشە شاد و بەختەوەر و سەرفراز بن.
كاكەییەكان بەشێكی رەسەن و گرنگی پێكھاتەكانی عێراقن و رۆڵ و خەباتیان دیار و بەرچاوە وەك ھەموو پێكھاتەكانی دیكە.
ئومێد دەكەم ئەم بۆنەیە بكەینە دەرفەتێك بۆ قووڵكردنەوەی یەكتر قبوڵكردن و پێكەوەژیان و یەكخستنی یەكڕیزی و سازان بە ئاڕاستەی ھێنانەئاراوەی دادپەروەری و خۆشگوزەرانی بۆ سەرجەم گەلی عێراق.
بەرھەم ساڵح
سەرۆك كۆماری عیراق

PUKmedia 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket