riklam

سلێمانی.. ژمارەیەك كەس بەڕووداوی هاتووچۆ گیانیانلەدەستدەدەن

کوردستان 10:53 PM - 2022-01-17

لەسەر رێگای سلێمانی – دوكان بەهۆی دوو رووداوی هاتووچۆوە 5 كەس گیانیان لەدەستداوەو دوو منداڵیش بریندار بوون.
سامان نادر بەڕێوەبەری سەنتەری فریاكەوتنی خێرای سلێمانی بە PUKmediaی راگەیاند: ئێوارەی ئەمڕۆ 17ی 1ی 2022 دوای ئاگاداركردنەوەیان بەڕووداوی هاتووچۆ لەسەر رێگای سلێمانی – دوكان، تیمە تەندروستییەكانیان گەیشتونەتە شوێنی رووداوەكە.
وتیشی: بەهۆی رووداوەكانەوە كە دوو رووداوی هاتووچۆ بووە، 5 كەس گیانیان لەدەستداوەو دوو منداڵیش بریندار بوون و باری تەندروستیان جێگیرە.
رووداوەكەی سەر رێگای سلێمانی – دوكان كە بەهۆیەوە گیان لەدەستدان و برینداری لێكەوتەوە لەكاتێكدایە كە ئەمشەو لەسلێمانی نزیكەی 30 ئۆتۆمبێل بەهۆی بەستنی رێگاوبانەكانەوە پێكیانداداوە.
لەوبارەیەوە عەقید بەختیار محەمەد وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی بە PUKmediaی راگەیاند: هەرچەندە وەك هاتووچۆ پێشوەختە هۆشداریمان داوەتە شۆفێران كە رێگاكان بەهۆی نزمبونەوەی پلەكانی گەرماوە بەستونی و هاتووچۆ لەو رێگایانە بۆ شۆفێران مەترسیدارە، بەڵام بەپێی ئەو زانیارییانەی پێمانگەیشتوە تەنها ئەمشەو لەشەقامەكانی سلێمانی نزیكەی 30 رووداوی هاتووچۆ رویانداوە، بەڵام خۆشبەختانە هیچ زیانێكی گیانی لێنەكەوتوەتەوە.
PUKmedia تایبەت 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket