riklam

مەكتەبی سیاسی: كاكەییەكان پێشەنگ بوون لەقوربانیدان و خزمەتكردندا

کوردستان 10:04 PM - 2022-01-17

مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی  كوردستان جەژنی  قەوڵتاس پیرۆزبایی لەكاكەییەكان دەكات و رایدەگەیەنێت: كاكەیی لەخەباتی  ڕەوای گەلەكەمان  و گشت  كایەكانی  كۆمەڵی  كوردەواریدا هەمیشە  پێشەنگ  بووە لە قوربانیدان و لە خزمەتكردنیشدا، وەك یەكێتیی لەم بۆنەیەداو هەمیشە  پشتیوانی لە داواكاری و مافەكانتان  دەكەین.

دەقی بروسكەی پیرۆزباییەكە:
خوشك  و برایانی كاكەیی
بەبۆنەی جەژنی سێ  شەوەی یاران ( جەژنی  قەوڵتاس)  پیرۆزباییەكی  گەرم لە ئێوەو گشت یارسانەكان دەكەین و  هیودارین  ئەم  جەژنە  بە  شادی و كامەرانی  ببەرنەسەر .
ڕۆڵی  ئێوە  وەك خزمانی كاكەیی لە خەباتی  ڕەوای گەلەكەمان  و گشت  كایەكانی  كۆمەڵی  كوردەواریدا هەمیشە  پێشەنگ  بووە، لە  قوربانیدان و لە خزمەتكردنیشدا ، ئێمەش وەك یەكێتیی لەم بۆنەیەداو هەمیشە  پشتیوانی لە داواكاری و مافەكانتان  دەكەین لە دەربڕینی  سروتە  ئایینی و  تایبەتیەكانتان كە بەشێكە لە ھەمەڕەنگی كوردەوارییەكەمان .
جارێكی  تر  هەموو  رۆژێكتان  هەر  خۆشی و  كامەرانی  بێت.
مەكتەبی سیاسی
یەكێتیی نیشتمانیی  كوردستان

PUKmedia 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket