riklam

شاناز ئیبراهیم ئەحمەد:كاكەییەكان لەخەباتی گەلەكەماندا رۆڵی گرنگیان گێڕاوە

ی ن ک 09:20 PM - 2022-01-17

بەبۆنەی جەژنی سێ شەوەی یاران(جەژنی قەوڵتاس)، پیرۆزباییەكی گەرم لەخوشك و برایانی كاكەیی و سەرجەم یارسانەكان لەهەرێمی كوردستان و جیهان دەكەم، هیواخوازم ئەم جەژنە بەخۆشی و كامەرانی و ئاسوودەیی بەسەرببەن.
خوشك و برایانی كاكەیی وەك پێكهاتەیەكی رەسەنی كۆمەڵگەكەمان، رۆڵی گرنگیان لە خەباتی گەلەكەماندا گێڕاوەو قوربانیدانەكانیان لەوپێناوەشدا هەرگیز لەیاد ناكرێت.
لەم بۆنەیەدا جەخت لە پشتیوانی و پاڵپشتیمان بۆ پاراستنی ماف و ئازادییە ئاینییەكانتان دەكەمەوە، پارێزگاریكردن لە كلتووری پێكەوەژیان و یەكترقبوڵكردنیش كە یەكێكە لە شوناسەكانی هەرێمی كوردستان، كاری لەپێشینەمان دەبێت.
هەر لە جەژن و ئارامیدابن
شاناز ئیبراهیم ئەحمەد
كارگێڕی مەكتەبی سیاسی(ی.ن.ك) و سەرپەرشتیاری مەڵبەندی ١ی رێكخستنی سلێمانی

PUKmedia 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket