riklam

لەسەر رێگای سلێمانی – دوكان 3 كەس گیانیانلەدەستدا

کوردستان 07:42 PM - 2022-01-17

لەسەر رێگای دوكان – سلێمانی بەهۆی وەرگەڕانی دوو ئۆتۆمبێلەوە سێ هاووڵاتی گیانیان لەدەستدا.
موقەدەم بەرهەم شێرزاد لێپرسراوی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی دوكان  لەبارەی رووداوەكەوە بە PUKmediaی راگەیاند: ئێوارەی ئەمڕۆ 17ی 1ی 2022 دوو ئۆتۆمبێلی تایبەت لە جۆرەكانی تویتا لاندكرۆز لەڕێگای سەرەكی دوكان - سلێمانی لە نزیك پرۆژەی ئاوی كۆتەڵ لەپێچەكانی رێگەكەدا بەهۆی تیژڕەوییەوە كۆنتڕۆڵیان لەدەستداوە.
وتیشیی: لەئەنجامی رووداوەكان سێ هاووڵاتی گیانیان لەدەستداوە كە یەكێكیان ژن بووە.
بەڕێوەبەری هاتووچۆی دوكان داواش لە هاووڵاتیان دەكات  رێگاكان بەئاگاوە بەكار بهێنن بۆ ئەوەی ئەو جۆرە كارەساتانە رونەدەن.
PUKmedia بێستون شارەستێنی - دوكان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket