riklam

بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی هۆشداری دەداتە هاووڵاتیان

کوردستان 07:15 PM - 2022-01-17

بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی هۆشداری دەداتە هاووڵاتیان كە بەهۆی دابەزینی پلەكانی گەرما ئاو نەڕژێننە كۆڵان و شەقامەكان رایگەیاند: بەپێی پێشبینی  كەشناسی پلەكانی گەرما بەرەو دابەزین و نزم  بونەوە دەچێت  بۆیە داوا لەهاووڵاتیان دەكەین ئاو نەڕێژنە كۆڵان و شەقامەكان، چونكە دەبێتە بەفیڕۆدانی ئاو و بەهۆی نزمی پلەی گەرماوە دەبێتە بەستنی شەقام و كارەساتی ئوتومبێل و رووداوی  دڵتەزێنی لێدەكەوێتەوە.
رونیشیكردوەتەوە: پێویستە پێوەری ئاو داپۆشن بۆ ئەوەی نەبێتە شكاندنی، هەروەها دەزولەیەك ئاو بكرێتەوە بۆ ئەوەی نەبێتە بەستنی بۆری ئاو، لەكاتی بەستنی بۆری ئاویشدا  كەمێك ئاوی گەرم بكەن بەبەلوعەو بۆرییەكاندا بۆ ئەوەی نەبێتە شكاندنیان.
PUKmedia 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket