riklam

عیراق و سوریا له‌ ئاسایشی سنوور هاوكای یه‌كتری ده‌كه‌ن

عیراق 05:33 PM - 2022-01-17

قاسم ئه‌عره‌جی راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانیی عیراق ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 17- 1- 2022، له‌گه‌ڵ سه‌تام جه‌دعان ده‌نده‌ح باڵوێزی سوریا له‌به‌غدا باسیان له‌ هه‌ماهه‌نگی و هاوكاری نێوان هه‌ردوو وڵات كرد له‌دابینكردنی ئاسایشی سنوورو دۆسیه‌ی هۆل له‌ رۆژئاوای كوردستان.

به‌گوێره‌ی به‌یاننامه‌یه‌كی نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی، قاسم ئه‌عره‌جی راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانیی عیراق، ئه‌عره‌جی له‌گه‌ڵ باڵوێزی سوریا تاوتوێیان كرد له‌باره‌ی دوا پێشهاته‌ سیاسی و ئه‌منییه‌كان له‌سه‌ر ئاستی ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تی و هاوكاری هاوبه‌ش له‌ده‌سته‌به‌ركردنی ئاسایشی سنووری نێوان هه‌ردوو وڵات و هه‌روه‌ها تاوتوێكردنی دۆسیه‌ی كه‌مپی هۆلی سه‌رسنوور.

PUKmedia  نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket