riklam

قوباد تاڵه‌بانی: كاكه‌‌ییه‌‌كان پێكهاته‌یه‌كی ره‌‌سه‌‌نی نه‌ته‌وه‌كه‌مانن

کوردستان 04:59 PM - 2022-01-17

به‌بۆنه‌ی هاتنی جه‌ژنی سێ شه‌وه‌ی (یارانی قه‌وڵتاس)، قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌‌رۆكی ئه‌‌نجومه‌‌نی وه‌‌زیران، بروسكه‌یه‌كی پیرۆزبایی ئاڕاسته‌ی خوشك و برا كاكه‌ییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و جیهان كردووه‌، ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی:
 
به‌‌ڕێزان خوشك و برایانی كاكه‌یی 

به‌بۆنه‌ی هاتنی جه‌ژنی سێ شه‌وه‌ی (یارانی قه‌وڵتاس) ، جوانترین و گه‌رمترین پیرۆزبایی ئاڕاسته‌ی خوشك و برا كاكه‌ییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و جیهان ده‌كه‌م، هیوادارم ئه‌م جه‌ژنه‌ به‌وپه‌ڕی خۆشی و كامه‌رانی به‌ڕێ بكه‌ن.

كاكه‌‌ییه‌‌كان پێكهاته‌یه‌كی گرنگ و ره‌‌سه‌‌نی نه‌ته‌وه‌كه‌مانن، هه‌میشه‌ ئاشتی و یه‌كترقبوڵكردنیان كردۆته‌ په‌یامی سه‌ره‌كی ژیانیان، به‌شانازییه‌وه‌ رۆڵێكی كاریگه‌ر و به‌رچاویان له‌شۆڕش و تێكۆشانی نه‌ته‌وه‌كه‌ماندا هه‌بووه‌، بۆیه‌ جه‌خت ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ پاراستنی ماف و ئازادییه‌ ئاینی و مه‌ده‌نیه‌كانیان ئه‌ركی له‌پێشینه‌مان ده‌بێت.

دووباره‌‌ جه‌ژنتان پیرۆزبێت ..

قوباد تاڵه‌بانی
جێگری سه‌‌رۆكی ئه‌‌نجومه‌‌نی وه‌‌زیران

 

PUKmedia 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket