riklam

بەریتانیا: هاوكارییە سەربازییەكانمان بۆ پێشمەرگە بەردەوامدەبێت

کوردستان 04:55 PM - 2022-01-17

ئەمڕۆ 17ی 1ی 2022 شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، جێگری سەرۆكی هەرێمی كوردستان، پێشوازیكرد لە مارك برایسۆن ریچاردسۆن باڵیۆزی بەریتانیا لە عیراق و دەیڤد هانت كونسوڵی گشتی بەریتانیا لە هەرێمی كوردستان و وەفدێكی هاوڕێی.
 لەكۆبوونەوەیەكدا پەیوەندییەكانی بەریتانیا لەگەڵ عیراق و هەرێمی كوردستان، دوایین گۆڕانكاری و پێشهاتەكانی عیراق، هەنگاوەكانی پێكهێنانی حكومەتی نوێی فیدرالیی عیراق، هەڵبژاردنی دەستەی نوێی سەرۆكایەتیی ئەنجومەنی نوێنەران، بارودۆخی ئەمنی و سەقامگیریی ناوچەكە، تاووتوێ كران.
جێگری سەرۆك، هیوای خواست پێكهێنانی حكومەتی نوێی عیراق رەنگدانەوەی گشت پێكهاتەكان بێت لەپێناو پاراستنی سەقامگیری و دروستیی پرۆسەی سیاسی و دەستەبەركردنی مافە رەواكانی خەڵك و چارەسەركردنی هەموو ئەو ئاڵنگاریانەی كە پرۆسەی سیاسی لە عیراق پەكخستووە لەسەر بنەمای دەستوور، بەتایبەتیش كێشە هەڵواسراوەكانی نێوان بەغداو هەولێر.
باڵیۆزی بەریتانیا لە عیراق، جەختی لە هەمامەنگی و برەودان بە پەیوەندییەكانی وڵاتەكەی لەگەڵ عیراق و هەرێمی كوردستان كردەوە، پاشان هەنگاوەكانی پرۆسەی چاكسازی و یەكخستنەوەی هێزی پێشمەرگەی بەرز نرخاندو دووپاتی كردەوە كە وڵاتەكەیان بەردەوام دەبێت لە هاریكاری و یارمەتییە سەربازییەكانی بۆ پێشمەرگە.
PUKmedia 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket