riklam

شەش ئۆتۆمبێل لە كوێستانەكانی هێرۆ گیردەخۆن

کوردستان 01:54 PM - 2022-01-17

بەهۆی زۆری رێژەی بەفربارینەوە شەش ئۆتۆمبێل و 11 كەس لەكوێستانەكانی سنووری ناحیەی هێرۆ گۆڕ هێلكە لە قەزای پشدەر رێگەیان لێگیراوە و گیریان خواردووە.

موحسین حسێن  بەڕێوەبەری ناحیەی هێرۆ بە  PUKmedia ی راگەیاند: ئەوكەسانە هیچ خۆراك و سوتەمەنییەكیان پێنەماوە و ناشتوانن لەبەرسەختی رێگەكە بگەڕێنەوە.

راشیگەیاند: تیمەكانمان لە بەڕێوەبەرایەتی ناحیە بەهاوكاری ئاسایش و پۆلیس و رێگاوبانی راپەڕین لە ئامادەكاریدان بە مەبەستی بەهاناوەچونیان كە پێویستی بە ئامێری شۆفڵی تایە زنجیر هەیە.

راشیگەیاند: لە ئێستادا زیاد لە حەفتا سانتیمەتر بەفرباریوە لەشوێنی ئەم رووداوە.

PUKmedia ئاراز رەسوڵ

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket