riklam

تەرمی دوو ژن لە روباردا دەدۆزرێنەوە

جیهان 12:12 PM - 2022-01-17

پۆلیسی تایبەت بە روبارەكان و  هێزەكانی  فریاكەوتنی  مەدەنی  پاریس، تەرمی دوو  ژنیان  لە روباری  سان مارتان، دۆزیەوە  و  لێكۆڵینەوەی یاسایی دەستیپێكرد.

رۆژی 15-1-2022، پۆلیسی تایبەت بە روبارەكانی ناو پاریس بەپەلە گەیشتنە  ئەو شوێنەی  كە  شایەتحاڵێك پەیوەندی  كردبوو پاش ئەوەی تەرمی ئەو  دوو  ژنەی بینیبوو سەرئاوكەوتوون، یەكێكیان لە كەناڵی روباری سان مارتان و ئەوی تریان كەمێك لە باكوری ئەو روبارە  لە كەناڵی ئورسێك بەبێ گیان سەرئاوكەوتبوون.

سەرچاوەیەك  لە پۆلیسەوە رایگەیاند: كە تا ئێستا هیچ زانیارییەك سەبارەت بەو ژنانە نەزانراوە تەنانەت ناوەكانیشیان نەزانراوە و دەبێت چاوەڕوانی سەرئەنجامی لێكۆڵینەوەكان بكەن  لە رۆژانی داهاتوودا،  بۆ ئەوەی  بزانرێت هۆكارەكان چییە و  چی روویداوە و زانیاری زیاتر  بزانین، سەرچاوەیەكی تر لە رۆژنامەنووسان،  لەو بارەیەوە  رایگەیاند: كە ئەو رووداوە سەرسوڕهێنەر  و دەگمەنە بە تایبەتی لە ناو جەرگەی پاریسدا،  رەنگە  كاتی بوێت  بۆ ئاشكراكردنی  هۆكارەكانی ئەو رووداوە و دەستگیركردنی تاوانباران گەر بە تاوانكرابێت.

هەروەها هەمان سەرچاوە رایگەیاند: دەبێت چاوەڕوانی سەرئەنجامی لێكۆڵینەوەكان بین، پاش ئەوەی پۆلیس بە هەموو تۆماركراوی كامێراكانی دەووری  ئەو شوێنەدا  دەچنەوە  بۆ ئەوەی بزانرێت  ئەو رووداوە  چۆن بووە ئایا خۆكووشتن بووە  یان  بە تاوان كراوە و پاشان  تاوانباران دەستگیر بكرێت .

PUKmedia حەمە عوسمان-فەڕەنسا 
سەرچاوە.. لو پاریزییان 
 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket