riklam

قوباد تاڵەبانی: هاوڕێ كامەران تێكۆشەرێكی قاڵبووەوەی سیاسەت بوو

پرسەنامە 11:59 AM - 2022-01-17

بۆ كۆچی دوایی هاوڕێ كامەران كەریم قازی، قوباد تاڵەبانی سە‌رپە‌رشتیاری مە‌كتە‌بی سكرتاریە‌تی سە‌رۆك مام جە‌لال پرسەنامەیەك ئاڕاستەی خانەوادەی كۆچكردوو دەكات كە ئەمە دەقەكەیەتی:

*بە‌ڕێزان خێزان و خانەوادەی كۆچكردوو هاوڕێ كامەران كەریم قازی*

بەبیستنی هەواڵی كۆچی دوایی (هاوڕێ كامەران كەریم قازی) كارگێڕی مەڵبەندی 9ی رێكخستنی شارەزووری یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، دڵگران و نیگەران بووم. 

كۆچكردوو (هاوڕێ كامەران) تێكۆشەرێكی قاڵبووەوەی كاری سیاسی و یەكێك لەپشتیوان و پایە گرنگەكانی بەهێزكردنی ریزەكانی رێكخستن بوو لەشارەزوور، كۆچكردنی جێگای داخێكی گەورەیە. 

خوای گەورە لەكۆچكردوو خۆش بێ و جێگای بەهەشتی بەرین بێت و سەبوری و دڵنەوایی بەهەمولایەك ببەخشێت. 

انا لله و انا الیه راجعون 

قوباد تاڵەبانی 
سە‌رپە‌رشتیاری مە‌كتە‌بی سكرتاریە‌تی سە‌رۆك مام جە‌لال

PUKmedia تایبەت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket