riklam

پرسەنامەی مەكتەبی رێكخستن بۆ كۆچی دوایی هاورێ كامەران

پرسەنامە 11:36 AM - 2022-01-17

بەهۆی كۆچی دوایی كامەران كەریم قازی ناسراوبە (هاورێ كامەران) كارگێڕی مەڵبەندی 9ی شارەزوور، مەكتەبی رێكخستنی یەكێتی پرسەنامەیەك ئاڕاستەی ئەنجومەنی مەڵبەندەكە دەكات كە ئەمە دەقەكەیەتی:

بەڕێز خانەوادەی هەڤاڵ كامەران كەریم قازی

هەڤاڵانی ئەنجومەنی مەڵبەندی 9ی شارەزوور

دڵگران و خەمباربووین بەبیستنی هەواڵی كۆچی دوایی هەڤاڵ كامەران كەریم قازی ناسراوبە (هاورێ كامەران) كارگێڕی مەڵبەندەكەتان بەم بۆنە خەمناكەوە بەناوی لێپرسراو و تەواوی هەڤاڵانی مەكتەبی رێكخستنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانەوە پرسەوسەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی خانەوادە و بنەماڵەی خوالێخۆشبوو و سەرجەم ئەندامانی ئەنجومەنی مەڵبەندە تێكۆشەرەكەتان دەكەین خوازیارین رۆحی هاوڕێ كامەران بە بەهەشتی بەرین شادبكات و ئارامی وسەبوریش بەخانەوادەكەتان و هەڤاڵانی مەڵبەندی شارەزوور ببەخشێت.

خولێخۆشبوو هەڤاڵ كامەران یەكێك بووە لە كادرە چالاك و دڵسۆزەكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە بنەماڵەیەكی تێكۆشەر و كورد پەروەربوە و كادرێكی دیارو چالاكی سنوری مەڵبەندی شارەزوور بووە كەسایەتیەكی دیاری سنوری شارەزوور بووە خۆشەویستی هاوڕێ و هەڤاڵەكانی  بووە، بۆیە لەدەستدانی ئەم تێكۆشەرە خەسارەتێكی گەورەیە بۆ یەكێتییەكەمان و سنوورەكە. 

اناللە واناالییە راجعون

مەكتەبی رێكخستنی
یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان
PUKmedia تایبەت


ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket