riklam

پێشبینی دروستبوونی شەختە دەكرێت

کوردستان 10:58 AM - 2022-01-17

بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسی كەش سارد دەبێت و بەفر و نمەبارانی كەم بەردەوام دەبێت.

ئەمڕۆ دوو شەممە 17-1-2022، كەش سارد دەبێت و بەفر و نمەبارانی كەم بەردەوام دەبێت، لە ئێوارە و شەویشدا ئاسمان بۆ ساماڵ و نیمچە هەور دەگۆڕێت.

هەر بەپێی پێشبینییەكانیش، سبەینێ كەش سارد و ساماڵ دەبێت لەگەڵ دروستبوونی شەختە.

هاوكات بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم رایگەیاند: لە شاری سلێمانی 12 سم باران باریوە و نزمترین پلەی گەرماش لە حاجی ئۆمەران باریوە كە 9 پلە ژێر سفر بووە.

PUKmedia راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket