riklam

ئاگادارییه‌ك له‌ په‌روه‌رده‌ی سلێمانییه‌وه‌

کوردستان 10:27 AM - 2022-01-17

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی له‌ڕاگه‌یه‌نراوێكدا كه‌ وێنه‌یه‌كی ده‌ست PUKmedia كه‌وتووه‌ ڕایگه‌یاندووه‌ هه‌ر قوتابی و خوێندكارێك به‌هۆی ئه‌م شه‌پۆلی به‌فر بارینه‌وه‌ نه‌یتوانی ئاماده‌ بێت له‌ تاقیكردنه‌وه‌ی ئه‌مڕۆدا 17-1-2022 ئه‌وا له‌ دوای پشووی كۆتایی وه‌رزی یه‌كه‌م تاقیكردنه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی وه‌ك قوتابی و خوێندكارێكی مۆڵه‌ت پێدراو ده‌توانێت تاقیكردنه‌وه‌كه‌ ئه‌نجام بدات.
ئه‌مه‌ش ده‌قی ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌

ئاگاداریه‌ك له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی په‌روه‌رده‌ی سلێمانییه‌وه‌
بۆ / قوتابیان و خوێندكارانی ئازیز
به‌ڕێزان كه‌سوكاری قوتابیان و خوێندكاران
هه‌ر قوتابی و خوێندكارێك به‌هۆی ئه‌م شه‌پۆلی به‌فر بارینه‌وه‌ نه‌یتوانی ئاماده‌ بێت له‌ تاقیكردنه‌وه‌ی ئه‌مڕۆدا به‌رواری ١٧/١/٢٠٢٢ ئه‌وا له‌ دوای پشووی كۆتایی وه‌رزی یه‌كه‌م تاقیكردنه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی وه‌ك قوتابی و خوێندكارێكی مۆڵه‌ت پێدراو ده‌توانێت تاقیكردنه‌وه‌كه‌ ئه‌نجام بدات به‌ پێی خشته‌یه‌ك كه‌ له‌لایه‌ن كارگێڕی قوتابخانه‌و خوێندنگه‌كانه‌وه‌ دیاری ده‌كرێت.
به‌ هیوای سه‌لامه‌تی بۆ هه‌مووان.
PUKmedia 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket