riklam

لە هەڵەبجە پشوو ڕاگەیەنرا و ڕێگەی چەند قەزا و شارۆچكەیەك دادەخرێن

کوردستان 09:30 AM - 2022-01-17

بەهۆی ئەو شەپۆلە بەفرەی كە ڕووی لە هەرێمی كوردستان كردووە، پارێزگاری هەڵەبجە پشووی ڕەسمی لەسەرجەم داموزدەگا حكومییەكانی ئەو پارێزگایە ڕاگەیاند.

لەوبارەیەوە نووسینگەی ڕاگەیاندنی ئازاد تۆفیق پارێزگاری هەڵەبجە بڵاویكردۆتەوە بەهۆی ئەو شەپۆلە بەفرەی كە ڕووی لە پارێزگای هەڵەبجە كردووە ئەمڕۆ دووشەممە 17-1-2022 پشووی ڕەسمییە لە سەرجەم دامودەزگاكانی حكومەت لە پارێزگای هەڵەبجە.

لەلایەكی ترەوە بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر ڕایگەیاندووە رێگای كۆیە- هەیبەت سوڵتان داخراوە و داوا لە هاووڵاتیان دەكات ڕێگەی جێگرەوە بەكاربهێنن بۆ چوونە سلێمانی.

هاوكات ڕێگەی قەزای سۆران- برادۆست بە تەواوەتی داخراوە و بە ڕێژەی 60 سانتیمەتر بەفر باریوە و هاوكات ڕێگەی قەزای چۆمان- سۆران بە تەواوەتی داخراوە. 

بەڕێوەبەرێتی پۆلیسی هاتوچۆی دەربەندیخان ڕایگەیاندووە كە ڕێگەی سەرەكی دەربەندیخان بۆ سلێمانی بەهۆی بەفربارینەوە داخراوە.
PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket