riklam

به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌شناسی سلێمانی: به‌فربارین به‌رده‌وام ده‌بێت

کوردستان 09:25 PM - 2022-01-16

به‌رِێوه‌به‌ری فه‌رمانگه‌ی كه‌شناسی سلێمانی رایگه‌یاند: ئه‌و شه‌پۆلی به‌فربارینه‌ی هه‌رێمی كوردستان و سه‌نته‌ری شاری سلێمانی گرتووه‌ته‌وه‌ تا سبه‌ی شه‌و به‌رده‌وامی ده‌بێت و به‌ گشتی شه‌پۆله‌كه‌ تا كۆتایی هه‌فته‌ ناو به‌ناو چالاك ده‌بێت.

ئاسۆ كه‌مال به‌رِێوه‌به‌ری فه‌رمانگه‌ی كه‌شناسی سلێمانی بۆ PUKmedia، ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، كه‌ به‌یانی ئه‌مرِۆ یه‌كشه‌ممه‌ 16ی كانوونی دووه‌می 2022، په‌روه‌رده‌ی سلێمانی له‌م شه‌پۆلی به‌فربارینه‌ی ناو سه‌نته‌ری شاری سلێمانی ئاگادار كردووه‌ته‌وه‌، بۆ ئه‌وه‌ی ئاماده‌كاری خۆیان بكه‌ن له‌ كوێ پێویست بكات گۆرِانكاری له‌خشته‌ی تاقیكردنه‌وه‌كاندا بكه‌ن.

به‌ وته‌ی ئاسۆ كه‌مال، رۆژانی سێشه‌ممه‌ و چوارشه‌ممه‌ 18 و 19ی ئه‌م مانگه‌، دۆخی كه‌شوهه‌وا تا راده‌یه‌ك سه‌قامگیر ده‌بێت، به‌ڵام پله‌كانی گه‌رما به‌ نزمی ده‌مێننه‌وه‌، بۆ جارێكی تر له‌ دره‌نگانی شه‌وی چوارشه‌ممه‌ جارێكی تر شه‌پۆلێكی به‌فرو بارانبارین هه‌رێمی كوردستان و ناوچه‌كانی سنووری سلێمانی ده‌گرێته‌وه‌.

به‌رِێوه‌به‌ری كه‌شناسی سلێمانی باسی له‌وه‌شكرد: ئه‌م شه‌پۆله‌ تا كۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ به‌رده‌وام ده‌بێت و دواتر له‌ رۆژی هه‌ینی 20ی كانوونی دووه‌م، بۆ چه‌ند رۆژێك كه‌شوهه‌وا سه‌قامگیر ده‌بن، به‌ڵام پله‌كانی گه‌رما به‌ نزمی ده‌مێننه‌وه‌ و له‌ به‌یانیانیشدا شه‌خته‌ و سه‌هۆڵبه‌ندان دروست ده‌بێت.

له‌ باره‌ی رێژه‌ی بارانبارینه‌وه‌ وتی: "تا سه‌عات نۆی به‌یانی ئه‌مرِۆ كۆی گشتی بارانبارین له‌ سلێمانی 199 ملیمه‌تر بووه‌، له‌ كاتێكدا ساڵی رابردوو له‌مكاته‌دا 232 ملیمه‌تر باران باری بوو".

PUKmedia جه‌مال سه‌ركه‌تی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket