خوێندن له‌به‌شێك له‌قه‌زاو ناحییه‌كان و سه‌نته‌ری شاره‌كان راگیرا
کوردستان 08:13 PM - 2022-01-16
له‌و باره‌یه‌شه‌وه په‌روه‌رده‌ی رۆژهه‌ڵات و رۆژئاوای سلێمانی رایانگه‌یاندوه، پاش رِاوێژمان له‌گه‌ڵ لایه‌نی په‌یوه‌ندیدارو له‌به‌ر نزم بوونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رما لهرِۆژانی داهاتووودا له‌به‌ر سه‌لامه‌تی منداڵان و قوتابیان له باخچه‌كانی منداڵان و بازنه‌ی یه‌كه‌می قۆناغی بنهرِهتی (1 - 3) له‌سنووری بهرِێوهبهرایهتییهكانمان، له‌سبه‌ینێوه دووشه‌ممه ٢٠٢٢/١/١٧ ده‌وام رِابگرن.
هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه مه‌حمود حسێن بهرِێوهبهری په‌روه‌رده‌ی پشده‌ر به PUKmedia ی رِاگهیاند: به‌هۆی نزم بونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رماو بارینی به‌فر، ده‌وامی سه‌رجه‌م باخچه‌كانی ساوایان و یه‌ك تا 1ی بنه‌ڕه‌تی رابگرین.
وتیشی: سه‌باره‌ت خوێندنگه ئاماده‌ییه‌كان، له‌هه‌ر كوێیه‌ك گرفت و ئاسته‌نگ بۆ هاتوچۆی خوێندكار و مامۆستایان دروست بوو تاقیكردنه‌وه ئه‌نجامنادرێت و رِاستهوخۆ دوای پشووی تاقیكردنه‌وه‌كان تاقیكردنه‌وه‌كان ئه‌نجام ده‌درێته‌وه.
هه‌روه‌ها م.هاوار حه‌مید بهرِێوهبهری په‌روه‌رده‌ی ده‌ربه‌ندیخان به PUKmedia ی رایگه‌یاندوه، به‌هۆی هاتنی شه‌پۆلی سه‌رما، پاراستنی ته‌ندروستی منداڵان، برِیارماندا به راگرتنی ده‌وامی باخچه‌كانی منداڵان و بازنه‌ی یه‌كه‌می قوتابخانه‌كان (یه‌كه‌م تا سێیه‌می بنهرِهتی) بۆ سبه‌ینێ دووشه‌ممه، 17/1/2022.
رانیه.. په‌روه‌رده‌كان سه‌رپشك ده‌كرێن
هه‌ر له‌وباره‌یه‌وه په‌ردوه‌رده‌ی رانیه رایگه‌یاندوه، به‌ھۆی گۆرِانی كه‌شوھه‌وا و ھاتنی شه‌پۆلێكی به‌فر و سه‌رما بۆ سنوره‌كه‌مان بهرِاوێژ له‌گه‌ڵ ئیداره‌ی رِاپهرِین بۆ سه‌لامه‌تی گیان و ته‌ندروستی و فێرخوازان و مامۆستایان برِیاریدا كه :
١- رِاگرتنی ده‌وام له سه‌رجه‌م باخچه‌كانی منداڵان له سنوری په‌روه‌رده‌ی رِانیه.
٢- رِاگرتنی ده‌وام له بازنه‌ی یه‌كه‌م له سه‌رجه‌م ناوه‌نده‌كانی خوێندن له سنوری په‌روه‌رده‌ی رِنیه .
ده‌رباره‌ی تاقیكردنه‌وه‌كان
سبه‌ی له ته‌واوی سنوری په‌روه‌رده‌ی رِانیه تاقیكردنه‌وه‌ی كۆتای وه‌رزی یه‌كه‌م به‌پێی خشته‌ی ناوه‌نده‌كانی خوێندن بهرِێوهدهچێت و دوا نا‌خرێت ،به‌ڵام په‌روه‌رده‌ی رِانیه قوتابخانه‌كان له‌ناو گونده‌كان سه‌رپشك ده‌كات له‌دواخستنی تاقیكردنه‌وه‌كان له‌ئه‌گه‌ری گۆرِانی كهشو ھه‌وا بۆ ئاگاداریتان.
هه‌ر له‌وچوارچێوه‌یه‌شدا نه‌بیل حه‌مه ساڵح لێپرسراوی خۆیه‌تی میلاكات له په‌روه‌رده‌ی شاره‌زوور به PUKmedia ی راگه‌یاند: پاش رِاوێژ له‌گه‌ڵ لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار و له‌به‌ر نزم بونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رما و پاراستنی سه‌لامه‌تی گیانی منداڵان و قوتابیان، برِیار درا لهرِۆژی ٢٠٢٢/١/١٧ وه ده‌وام له باخچه‌ی منداڵان و قۆناغی یه‌كه‌می بنهرِهتی (١-٢-٣) بازنه‌ی یه‌كه‌م رِابگیرێت و له رێكه‌وتی (٢٥-١-٢٠٢٢) ده‌وامیان ئاسایی ده‌بێته‌وه.
هه‌ڵه‌بجه‌ش پشووی بۆ پۆلی 1 تا 3 راگه‌یاند
هه‌روه‌ها په‌روه‌رده‌ی هه‌ڵه‌بجه رایگه‌یاندوه، ئاگاداری قوتابخانه بنهرِهتیهكان ده‌كه‌ین له پۆله‌كانی( یه‌كه‌م ،دووه‌م ،سێیه‌م )ی بنهرِهتی و باخچه‌كانی منداڵانی سنوری بهرِێوهبهرایهتی گشتیمان، سبه‌ینێ رِۆژی (دوو شه‌ممه) به‌رواری (٢٠٢٢/١/١٧)پشووه، به‌هۆی ئه‌و شه‌پۆله‌ی به‌فروباران كهناوچهكهمانی گرتۆته‌وه.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا وهئاگادارتان ده‌كه‌ین هه‌ر قوتابخانه‌یه‌ك هه‌ڵسه‌نگاندنی ماوه له‌پۆله‌كانی (یه‌كه‌م ودووه‌م و سێیه‌می) بنهرِهتی ده‌توانن رِۆژی پاشتر هه‌ڵسه‌نگاندنه‌كانیان ئه‌نجام بده‌ن.
تێبینی : پۆله‌كانی (چواره‌می بنهرِهتی تا دوانزه‌ی ئاماده‌یی پشوو نایانگرێته‌وه‌و تاقی كردنه‌وه‌كانیان ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
PUKmedia په‌یامنێران
هەواڵی زیاتر
-
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
04:57 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
12:25 PM - 2024-04-25 -
راپۆرتێكی دیكه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر خراپی ئازادی له‌هه‌رێم بڵاوده‌كرێته‌وه
10:33 AM - 2024-04-25 -
نوسینگەی مەکتەبی سیاسی لەبەغدا کرایەوە
08:08 PM - 2024-04-24
ئەمانەش ببینە
لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
05:13 PM - 2024-04-24
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
05:01 PM - 2024-04-24
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
12:30 PM - 2024-04-24
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
10:14 AM - 2024-04-24
زۆرترین خوێنراو
-
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ لە هەولێر بەشداری ژمارەیەک پرسە دەکات
پرسەنامە 09:17 PM - 2024-04-24 -
نوسینگەی مەکتەبی سیاسی لەبەغدا کرایەوە
کوردستان 08:08 PM - 2024-04-24 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: یەکێتی ئامادەیە بۆ هەڵبژاردن
کوردستان 07:39 PM - 2024-04-24 -
ئاسایشی هه‌ولێر گه‌نجێك ده‌كوژێت و بنه‌ماڵه‌كه‌ی داوای روونكردنه‌وه ده‌كه‌ن
کوردستان 06:05 PM - 2024-04-24 -
پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی شەیدا سەید شۆڕش
پرسەنامە 05:37 PM - 2024-04-24 -
لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
کوردستان 05:13 PM - 2024-04-24 -
سوپاسنامەیەک لە بنەماڵەی عەلی شامار و وەسفیە بەنی وەیس-ەوە
ی ن ک 05:11 PM - 2024-04-24 -
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
کوردستان 05:01 PM - 2024-04-24