riklam

ده‌وڵه‌تی یاسا: پشتیوانی كاندیدكردنی كازمی ناكه‌ین

عیراق 03:30 PM - 2022-01-16

هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسا هه‌ڵوێستی خۆی سه‌باره‌ت دووباره‌ كاندیدكردنه‌وه‌ی مسته‌فا كازمی بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق ڕاگه‌یاند.

حه‌یده‌ر لامی ئه‌ندامی هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسا به‌ سه‌رۆكایه‌تی نوری مالكی له‌ لێدوانێكی رۆژنامه‌نووسیدا ڕایگه‌یاند؛ پشتگیری دووباره‌ كاندید كردنه‌وه‌ی مسته‌فا كازمی ناكه‌ن و نایانه‌وێت هیچ وه‌زیرێكی كابینه‌ی پێشوو له‌ كابینه‌ی حكومه‌تی نوێی عیراقدا به‌شداری پێبكرێت.

 حه‌یده‌ر لامی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌ حكومه‌تی ئێستای عیراق له‌ ئاستی داواكاری هاووڵاتیانی وڵاتدا نه‌بووه‌، بۆیه‌ مسته‌فا كازمی شایسته‌ی ئه‌وه‌ نییه‌ دووباره‌ متمانه‌ی پێببه‌خشرێته‌وه‌.

PUKmedia راگه‌یاندنه‌كانی عیراق 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket