riklam

ئۆمیكرۆن تەنگ بە كرماشان هەڵدەچنێت

کوردستان 11:46 AM - 2022-01-16

جێگری بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی پارێزگای كرماشان ڕایگەیاند: تا ئێستا نزیكەی 20 كەس لەو پارێزگایە تووشی پەتای ئۆمیكرۆن بوون. 

د. سارا شائابادی جێگری بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی پارێزگای كرماشان ڕایگەیاند: تا ئێستا 19 كەس لەو پارێزگایە تووشی پەتای ئۆمیكرۆن بوون.

ڕاشیگەیاند پشكنین بۆ هەموو كەسێك ناكرێت تەنها ئەوانەی كە گومانی تووشبوونیان لێدەكرێت. 

ئەمە لەكاتێكدا كە وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاندووە تا ئێستا هەزار و 169 كەس لە ئێران تووشی ئۆمیكرۆن بوون و سێ كەسیش بەهۆی ئۆمیكرۆنەوە گیانیان لەدەستداوە. 
PUKmedia ئاژانسەكانی ئێران 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket