له‌هه‌ولێر چه‌ندین زه‌وی به‌ناوی كرێنشینه‌وه وه‌رگیراون و دواتر فرۆشراون
کوردستان 09:45 AM - 2022-01-16
یه‌كێك له‌و پێداویستیه سه‌ره‌كیانه‌ی كه‌پێویسته هه‌موو مرۆڤێك به‌ده‌ستی بێنێت شوێنی نیشته‌جێبوونه كه له‌زۆرێك له وڵاتانی جیهان به‌هۆی نه‌بوونیه‌وه قه‌یرانی نیشته‌جێبوون دروستبووه ، ماوه‌ی چه‌ندین ساڵیشه له‌هه‌رێمی كوردستان قه‌یرانی نیشته‌جێبوون به‌رۆكی هاووڵاتیانی گرتووه كه به‌ڕاده‌یه‌كه ئێستا به‌هه‌زاران خێزانی هه‌رێمی كوردستان به‌گشتی و شاری هه‌ولێر به‌تایبه‌تی بێ خانوون و به‌هۆیه‌وه له‌خانووی كرێدا ده‌ژین كه ئه‌وه‌ش بارگرانیه‌كی زۆری دارایی بۆیان دروستكردووه.
له‌ئێستادا چه‌ندین رێكخراو بۆ داكۆكیكردن له‌مافی هاووڵاتی كرێنشین دامه‌زراوه یه‌كێك له‌و رێكخراوه كۆمه‌ڵه‌ی داكۆكی له‌مافی كرێنشینانی كورستانه ، مه‌حمود ئیسماعیل سه‌رۆكی لقی هه‌ولێری ئه‌و كۆمه‌ڵه‌یه له‌چاوپێكه‌وتنێكیدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی كوردستانی نوێ زۆر زانیاری سه‌باره‌ت به‌كێشه‌ی كرێنشینان ئاشكراكرد‌و رایگه‌یاند : كۆمه‌ڵه‌كه‌مان 17 ساڵه دامه‌زراوه كه خۆبه‌خشین و داكۆكی له‌مافی كرێنشین ده‌كه‌ین ئه‌و كه‌موڕیانه‌ی هه‌یه بۆ لایه‌نی په‌یوه‌نداری وه‌ك شاره‌وانیه‌كان یا وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌مان روونكردۆته‌وه.
وتیشی: خه‌ڵكێكی زۆر هاتوون بۆ لای ئێمه‌و فۆڕمیان پڕكردۆته‌وه‌و بوونه‌ته ئه‌ندامی كرێنشین له‌كۆمه‌ڵه‌كه‌مان و رۆژانه‌ش خێزانی كرێنشین له‌زۆربووندان كه له‌ساڵی 2009 یه‌وه تائێستا نزیكه‌ی 23 هه‌زارو 384 خێزانی كرێنشین له‌شاری هه‌ولێرو ده‌وروبه‌ری وه‌كو داره‌توو بنه‌سڵاوه‌و خه‌بات و شوێنی تر هه‌ن كه له‌لای ئێمه ناوی خۆیان تۆماركردووه ، به‌ڵام له‌سه‌ر ئاستی هه‌موو هه‌رێمی كوردستان زیاتر له 90 هه‌زار خێزانی كرێنشین له‌سه‌رجه‌م لقی كۆمه‌ڵه‌كه‌مان ناونووس كراون كه له‌ساڵی 2015 به‌بڕیاری سه‌رۆك و جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم داوای ئامارێكیان له‌وه‌زاره‌تی شاره‌وانی كردبوو كه دواتر به‌ڕێز وه‌زیری شاره‌وانی په‌یوه‌ندی به‌ئێمه كرد‌و كه ئه‌و داتایانه‌ی خۆمانمان پێیاندا ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به‌پێی هه‌ڵسه‌نگاندنه‌كانی ئێمه نزیكه‌ی 250 هه‌زار خێزانی كرێچی له‌هه‌رێم هه‌ن.
مه‌حمود ئیسماعیل باسی له‌وه‌شكرد كه كۆمه‌ڵه‌كه‌یان پردێكه له‌نێوان حكومه‌ت و هاووڵاتیه كرێنشینه‌كان كه زۆركات وتوومانه پڕۆسه‌ی دابه‌شكردنی زه‌وی و دروستكردنی خانوبه‌ره بۆ هه‌ژارو كرێنشینان وه‌كو پێویست نیه‌و ئه‌و پڕۆژه نیشته‌جێبوونانه‌شی كه ئه‌نجامدراون له‌به‌رژه‌وه‌ندی كرێچی نین كه یا نرخه‌كه‌ی زۆر بووه یا پێشینه‌كه‌ی زۆر بووه یا تێچووه‌كه‌ی زۆر بووه جگه له‌وه له‌ڕابردوودا چه‌ندین زه‌وی له‌شاری هه‌ولێر به‌ناوی كرێنشینان به‌پاره‌یه‌كی كه‌م وه‌رگیراوه ، به‌ڵام دواتر چه‌ند ده‌ستی پێكراوه‌و گه‌نده‌ڵی تێداكراوه‌و به‌پاره‌یه‌كی زۆر دراوه‌و خه‌ڵكی لێی سوودمه‌ند نه‌بوون.
له‌شاری هه‌ولێر ده‌یان پڕۆژه‌ی نیشته‌جێبوون وه‌كو پڕۆژه‌ی وه‌به‌رهێنان دروستكراوه ، به‌ڵام زۆربه‌یان خه‌ڵكی هه‌ژار نه‌یانتوانی سوودی لێ ببینن و زه‌ویه‌كی زۆری نیشته‌جێبوون و كشتوكاڵی ئه‌و شاره‌ش به‌هۆیه‌وه له‌ناوچوون ، به‌ڵام ته‌نیا نزیكه‌ی 4 پڕۆژه بۆ نیشته‌جێبوونی كه‌مده‌رامه‌تان دروستكرا ، له‌وباره‌یه‌وه لێپرسراوی لقی هه‌ولێری داكۆكی له‌كرێنشینان ده‌ڵێت : یه‌كێك له‌و سێ پڕۆژه‌یه هانا ستی بوو كه له‌سه‌ر رێگای كه‌سنه‌زان و له‌به‌رژه‌وه‌ندی كرێنشینان بوو ، پڕۆژه‌ی دووه‌م گوندی كۆریا بوو كه به‌داخه‌وه له‌دوای كێشه‌یه‌كی زۆر به‌شێكی بۆیان دروستكرا ، پڕۆژه‌ی سێیه‌م شوقه‌كانی شوێنی ئێستای فلۆریا ستی بوو كه بۆ كرێنشینان دروستكرا ، به‌ڵام به‌داخه‌وه دواتر درا به‌كۆمپانیایه‌كی تر كه به‌ڕای خۆم شوێنێكی ستراتیژی بوو پاره‌ی باشی ده‌كردو درا به‌خه‌ڵكی تر‌و فرۆشراو چه‌ند ده‌ستێكی كرد‌و نه‌درا به‌كرێنشینان. ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد كه پڕۆژه‌ی چواره‌می نێشته‌جێبوون بۆ كرێنشینان له‌ساڵی 2012 به‌سندوقی نیشته‌جێبوون ده‌ستكرا به‌دروستكردنی كه 396 یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون له‌ناوچه‌ی گڕه‌سۆری نێوان بنه‌سڵاوه‌و داره‌توو كه ماوه‌ی نۆ ساڵه كاری تێداده‌كرێت و بیناكانی ته‌واو بووینه كه تاڕاده‌یه‌ك پێویستی به‌ده‌ستكاری هه‌یه‌و له‌وانه‌یه 3 تا 4 مانگی تر ته‌واو بێت كه بۆ دابه‌شكردنی ئه‌و یه‌كانه‌ش ئێمه به‌نوسراوی ره‌سمی وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی هه‌رێممان ئاگاداركردووه‌و ستافی خۆمان دووجار له‌گه‌ڵ خۆی و جێگره‌كه‌ی كۆبووینه‌ته‌وه پاشان به‌نوسراوی ره‌سمی له‌پارێزگای هه‌ولێر ئاگاداركراینه‌وه كه بێین دانیشین ئه‌وه‌بوو دوو كۆبونه‌وه‌مان كرد له‌وێ پێشتر وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه فۆڕمێكی هه‌بوو یه‌كێكیان بۆ خانه‌نشین و فه‌رمانبه‌ران ئه‌ویتر بۆ كه‌مده‌رامه‌ت و كرێنشینان توانیمان له‌و كۆبوونه‌وه‌یه گه‌ڵاڵه‌ی ئه‌و فۆڕمه بكه‌ین و به‌نوسراو گه‌ڕایه‌وه وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه دوامان كردووه یه‌ك مانگ به‌ر له‌ته‌واو بوونی پڕۆژه‌كه ئه‌و فۆڕمانه به‌پێی رێنمایی دابه‌ش بكرێن به‌سه‌ر كرێنشینانی شاره‌كه كه به‌پێی یاسای ساڵی 2012 به‌بێ پێشینه دابه‌ش بكرێت و به‌ماوه‌ی 25 ساڵیش پاره‌كه‌ی له‌لایه‌ن سوودمه‌ندبوانی به‌قیست بدرێته‌وه كه له‌وانه‌یه مانگانه‌ی 100 دۆلارێك بێت كه نرخی هه‌ر یه‌كه‌یه‌كیان 25 هه‌زار دۆلاره‌كه جۆری یه‌كه‌كانیش باشن بریتین له‌شوقه‌ی 100 مه‌تری.
پڕۆژه‌ی گوندی كۆریا له‌هه‌ولێر یه‌كێك بوو له‌پڕۆژه‌كان بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌ی كرێنشین له‌و شاره دروستكرا كه بریتبوو له 5 هه‌زار یه‌كه‌ی خانوو و 500 یه‌كه‌شیان به‌یه‌ده‌گ دانابوو له‌ساڵی 2015 – 2016 تیروپشكی بۆ دابه‌شكردنی یه‌كه‌كان بۆ كرا كه ته‌نیا 880 یه‌كه‌ی ته‌واو كران و دابه‌شكران به‌پێشینه‌ی 7 هه‌زار دۆلار بوو ئه‌ویتریشی به‌شێوه‌ی قیست پاره‌كه‌ی ده‌درێته‌وه ئه‌وه‌ی تریشی زه‌ویان وه‌ك قه‌ره‌بوو له‌گه‌زنه پێدرا كه ژماره‌یان 4100 تا 4200 زه‌وی بوو كه 680 كه‌سیان به‌سه‌ر ناوی خۆیان تاپۆیان كرد ، به‌وته‌ی مه‌حمود ئیسماعیل دواتر حكومه‌ت وتی ئه‌و تاپۆیانه راگیراوه‌و ده‌بێ ئه‌و تاپۆیانه‌ش بێننه‌وه ، چونكه ئه‌و زه‌ویه‌ی به‌سه‌ر ئه‌و كرێنشینانه دابه‌شكراوه به‌هه‌ڵه بووه‌و زه‌وی كریستیانه‌كانه كه ئه‌و كاره به‌لای ئێمه جێگای سه‌رسوڕمان و نیگه‌رانی بوو چونكه چه‌ند ساڵه ئه‌و هه‌موو خه‌ڵكه چاوه‌ڕێی ئه‌و زه‌ویانه بوون ئێستاش ده‌نگۆی ئه‌وه هه‌یه له‌شوێنه‌كه‌ی خۆیان له‌نزیك گوندی كۆریا قه‌ره‌بوویان ده‌كه‌نه‌وه كه زۆر ده‌ستی ده‌ستیان به‌خه‌ڵكی كرد‌و ئێستاش چه‌ند پڕۆژه‌یه‌كی نیشته‌جێبوون له‌ناو گوندی كۆریا جێبه‌جێ ده‌كه‌ن ، بۆیه ئێمه لێره پرسیار ده‌كه‌ین ئه‌گه‌ر شوێنه‌كه هه‌ڵه بوو بۆ پێتاندان و توێژینه‌وه‌تان له‌سه‌ری نه‌كرد كه لایه‌نی په‌یوه‌ندار وه‌ڵام بداته‌وه جگه له‌وه‌ش كێشه‌یه‌كی زۆری بۆ دروستبووه كه خه‌ڵك هه‌بووه فرۆشتویه‌تی یا كڕیویه‌تی.
سه‌باره‌ت به‌زه‌ویه‌كانی گه‌ڕه‌كی 8 ی حه‌سارۆك مه‌حمود وتی : سه‌رۆكی حكومه‌تیش خۆی سه‌ردانی شوێنه‌كه‌ی كرد‌و به‌ڵێنشیان پێدان كه رێگایان پێده‌ده‌ن ، به‌ڵام به‌داخه‌وه تائێستا به‌كردار هیچ نه‌كراوه‌و ته‌نیا قسه‌یه كه ئه‌گه‌ر دروست بكرێن به‌ته‌ئكید كرێنشین ژماره‌یان له‌شاره‌كه كه‌م ده‌بێته‌وه ، به‌ڵام ده‌ستی ده‌ستی پێكراو خه‌ڵكێكی زۆری ئاواره‌ی سوریا‌و عه‌ره‌بی عیراق هاتونه‌ته هه‌رێم له‌خانوو ده‌گه‌ڕێن زۆر كرێنشینی ئێمه له‌خانووی كرێ بوون ده‌ركراون و خه‌ڵكی ئاواره چوونه‌ته شوێنیان.
به‌گوته‌ی لێپرسراوی لقی هه‌ولێری ئه‌و كۆمه‌ڵه‌یه به‌هۆی كێشه‌ی نیشته‌جێبوون چه‌ندین كه‌یسی جیابوونه‌وه‌ی هاوسه‌ران هاتۆته لایان كه له‌لقی سلێمانی و لقی تری كۆمه‌ڵه‌كه تۆماركراوه یا هه‌ندێكیان به‌هۆی بێ خانوویی هه‌وڵی فرۆشتنی گورچیله‌ی خۆیان داوه هه‌روه‌ك حاله‌تی خۆكوشتنیش له‌هه‌ولێر هه‌بووه كه به‌هۆی نه‌بوونی پاره‌ی كرێ خاوه‌ن خانووه‌كه ویستویه‌تی ده‌ریبكات ، له‌و كاره‌ساته‌ی لافاوی ئه‌مجاره‌ی هه‌ولێریش چه‌ندین كرێنشینی ئه‌ندام له‌كۆمه‌ڵه‌كه‌مان هه‌بوون كه له‌خانووی كرێ بوون ئینجا هه‌موو كه‌لوپه‌لی ماڵه‌كه‌شی له‌ناوچوو.
سه‌باره‌ت به‌وه‌ی زه‌وی له‌شاری هه‌ولێر نه‌ماوه وتی : ئه‌گه‌ر زه‌وی نه‌ماوه بۆچی ئێستاش بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی پڕۆژه‌ی ڤێللا دروست ده‌كه‌ن و به‌هه‌زاران مه‌تریان داگیركردووه بۆ ئه‌وان هه‌یه كه‌چی بۆ كرێنشین و هه‌ژاران نیه ، بۆیه ئێستاش زه‌وی ماوه ، ئێمه پێمان باشه له‌جیاتی پڕۆژه‌ی خانوو پڕۆژه‌ی شوقه بۆ كرێنشینان دروست بكرێت كه بێ پێشینه بێت و تێچووه‌كه‌و مانگانه‌كه‌شی زۆر نه‌بێت كه بۆ ئه‌مه كۆمپانیا هه‌بووه قسه‌مان له‌گه‌ڵیان كردووه‌و به‌نوسراوی ره‌سمی پڕۆژه‌یه‌كمان داوه به‌حكومه‌ت ئه‌وه ساڵێك و سێ مانگه له‌لایانه ، كه‌چی وه‌ڵامیان نه‌داوه‌ته‌وه كه له‌به‌رژه‌وه‌ندی كرێنشین بووه.
هه‌ر به‌پێی زانیاری مه‌حمود ئیسماعیل بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی كێشه‌ی نیشته‌جێبوون ، حكومه‌تی هه‌رێم ده‌ستپێشخه‌ری كردووه كه له‌سه‌رتاسه‌ری هه‌رێمی كوردستان زه‌وی بۆ مامۆستایانی ئایینی دابین بكات هه‌روه‌ك 11 هه‌زار پارچه زه‌ویش بدرێت به‌خانه‌واده‌ی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان و كه‌مئه‌ندامانی سه‌نگه‌ر.
ئێستا له‌ناوشاری هه‌ولێر خانوو بۆ كرێ زۆر كه‌مبۆته‌وه ئه‌گه‌ر هه‌شبێت نرخی كرێیان زۆره ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڕه‌كه‌كانی داره‌توو و بنه‌سڵاوه كه نرخیان هه‌رزانه له‌پێشوودا كرێی مانگانه‌یان 100 هه‌زار بووبێت ، ئه‌وا ئێستا بۆته 300 هه‌زارو زیاتر كه یه‌كێك له‌هۆكاره‌كان نه‌بوونی یاسایه‌كه كه رێگری له‌گرانبوونی كرێ بكات ، هۆكاری تریشی هاتنی رێژه‌یه‌كی زۆری هاوڵاتی عه‌ره‌بی عیراق و ئاواره‌ی سوریا‌و بیانیه ، به‌وته‌ی مه‌حمود هۆیه‌كی تری نه‌بوونی خانووی كرێ بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كاتێك هاونیشتمانیه‌كی كوردی هه‌رێم سه‌ردانی نوسینگه‌ی خانوبه‌ره ده‌كات بۆ كرێ پێیده‌ڵێن خانووی كرێ نیه ، به‌ڵام هه‌مان كات هاووڵاتیه‌كی عه‌ره‌بی خواروو ناوه‌ڕاستی عیراق بێت خانووی كرێی بۆ په‌یدا ده‌كه‌ن كه به‌وته‌ی نوسینگه‌كانی خانوبه‌ره كرێچی عه‌ره‌ب بێ كێشه‌ترن و پابه‌ندی پێدانی كرێی خانوو پاره‌ی ئاو‌و كاره‌با ده‌بن و نرخی زیاتریش به‌كرێی خانوو ده‌ده‌ن.
هیوا ره‌مه‌زان یه‌كێكه له‌و گه‌نجانه‌ی شاری هه‌ولێر كه ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه هاوسه‌رگیری كردووه‌و به‌هۆی كه‌مده‌رامه‌تیه‌وه نه‌یتوانی خانووی خۆی دروست بكات ، بۆیه ماوه‌ی چه‌ند ساڵێك له‌گه‌ڵ ماڵی باوكی له‌یه‌ك خانوو ده‌ژێت ، به‌ڵام ئێستا دوای چه‌ند ساڵێك بۆته خاوه‌ن منداڵێك هه‌وڵی به‌كرێ گرتنی خانوویه‌ك ده‌دات ، به‌ڵام چه‌ندین گه‌ڕه‌ك و نوسینگه‌ی خانوبه‌ره‌ی كردووه ، كه‌چی خانووی كرێی ده‌ستانكه‌وێت .
ئاسۆ ره‌مه‌زان برای هیوا ره‌مه‌زانه كه كاری شوفێری تاكسی ده‌كات ئه‌ویش به‌هه‌مان شێوه گه‌نجێكی كرێنشینه ده‌ڵێت : رۆژانه چه‌ندین كه‌س له‌گه‌ڵم له‌تاكسی سه‌رده‌كه‌ون باسی نه‌بوونی خانووی كرێ له‌هه‌ولێر ده‌كه‌ن ، ئه‌و ده‌ڵێت له‌گه‌ڕه‌كێكی هه‌ژارنشینی وه‌ك مامزاوا خانوو ده‌ستناكه‌وێت چ جای گه‌ڕه‌كی تر.
باسی له‌وه‌ش ده‌كرد سه‌ڕه‌رای ئه‌وه‌ی خانوو بۆ كرێ ده‌ستناكه‌وێت ، كه‌چی نرخی كرێكه‌شیان زۆر گرانه ده‌یوت : من له‌خانوویه‌كی 110 مه‌تری ده‌ژیم كرێكه‌م 300 هه‌زار دیناره ، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كێشه‌م بۆ خاوه‌ن خانووه‌كه دروست نه‌كردووه ، بۆیه كرێكه‌ی له‌سه‌رم زیاد نه‌كردووه ، ئه‌گینا له‌گه‌ڕه‌كه‌كه‌ی ئێمه كه گه‌ڕه‌كی كوردستانه نرخی ئه‌و جۆره كرێی خانووه 500 هه‌زار دیناره.
PUKmedia ره‌وه‌ست نه‌وزاد / هه‌ولێر
هەواڵی زیاتر
-
باندێکی بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکرێت
01:13 PM - 2024-03-19 -
مەکتەبی رێکخستن رێزلێنان دەبەخشێتە شوان کەریم کابان
12:45 PM - 2024-03-19 -
ئەلینا ڕۆمانەوسکی: ئەمریكا زیاتر لە 18 ملیار دۆلاری بۆ عیراق خەرجكردووە
03:50 PM - 2024-03-18 -
مەکتەبی رێکخستن رێزلێنان دەبەخشێتە PUKMEDIA
03:19 PM - 2024-03-18
ئەمانەش ببینە
یەکێتی دوو لیژنەی گرنگ لەنەینەوا وەردەگرێت
10:59 AM - 2024-03-19
وتەبێژ: یەکێتی پابەندە بە وادەی هەڵبژاردنی پەرلەمان
11:06 PM - 2024-03-18
حەوت رۆژە مووچە لای حکومەت دەستبەسەرەو یه‌كێتی داوای دابه‌شكردنی ده‌كات
04:50 PM - 2024-03-18
تیمی یەكێتی لەحكومەت: داوای دابەشكردنی مووچەمان كردووە
12:58 PM - 2024-03-18
زۆرترین خوێنراو
-
مەکتەبی رێکخستن رێزلێنان دەبەخشێتە شوان کەریم کابان
کوردستان 12:45 PM - 2024-03-19 -
دادگای فیدراڵی تەئکید لەجێبەجێکردنی بڕیارەکانی دەکاتەوە
عیراق 11:58 AM - 2024-03-19 -
یەکێتی دوو لیژنەی گرنگ لەنەینەوا وەردەگرێت
کوردستان 10:59 AM - 2024-03-19 -
وتەبێژ: یەکێتی پابەندە بە وادەی هەڵبژاردنی پەرلەمان
کوردستان 11:06 PM - 2024-03-18 -
حەوت رۆژە مووچە لای حکومەت دەستبەسەرەو یه‌كێتی داوای دابه‌شكردنی ده‌كات
کوردستان 04:50 PM - 2024-03-18 -
ئەلینا ڕۆمانەوسکی: ئەمریكا زیاتر لە 18 ملیار دۆلاری بۆ عیراق خەرجكردووە
کوردستان 03:50 PM - 2024-03-18 -
بۆچی هاوبەشیی ستراتیژیی ئەمریکا و عێراق گرنگە
بیروڕا 03:44 PM - 2024-03-18 -
مەکتەبی رێکخستن رێزلێنان دەبەخشێتە PUKMEDIA
کوردستان 03:19 PM - 2024-03-18