riklam

به‌شێك له‌ناوچه‌كانی هه‌رێم سپی پۆشبوون

کوردستان 09:24 AM - 2022-01-16

له‌ئێستادا به‌فربارین له‌سه‌ر زۆربه‌ی ناوچه‌ شاخاوییه‌ به‌رزه‌كان و هه‌ندێك له‌ قه‌زاو ناحیه‌كانی ناوچه‌ شاخاوییه‌كان ده‌ستیپێكردوه‌.

له‌چیای زاوا له‌دهۆك و چیای سه‌فین به‌فر ده‌بارێت و ئاستی به‌فری تۆماركراو ، له‌ یاخسه‌مه‌ر 2 سم به‌فری باریوه‌ شاری سیده‌كان 5سم به‌فر باریوه‌ له‌ دینارته‌ 4سم به‌فری باریوه‌، هه‌روه‌ها له‌باشماخ  و سیوه‌یل و ناوچه‌ سنووره‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌سنووری توركیا و ئێرانه‌وه‌ له‌ئێستادا به‌فر ده‌بارێت و كاریگه‌ری ئه‌و بارسته‌ هه‌وایه‌ سارده‌ به‌رده‌وام ده‌بێت.

 ئه‌مڕۆ پله‌كانی گه‌رما زیاتر روو له‌نزم بوونه‌وه‌ ده‌كه‌ن و له‌ ته‌واوی ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان پله‌ی گه‌رما نزم ده‌بێته‌وه‌.

PUKmedia به‌شی پێشبینی كه‌شناسی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket