riklam

ئێران.. چەند كەسێك بە ئۆمیكرۆن گیان لەدەستدەدەن

جیهان 09:12 AM - 2022-01-16

بەرپرسێكی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند: سێ كەس بەهۆی تووشبوون بە پەتای ئۆمیكرۆن گیانیان لەدەستداوە.

محەمەد هاشمی بەرپرسی پەیوەندییە گشتییەكانی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند: تا ئێستا هەزار و 162 كەس لە ئێران تووشی ئۆمیكرۆن بوون و لەو ڕێژەیەش سێ كەس گیانیان لەدەستداوە.

هاشمی ڕاشیگەیاندووە لەشارەكانی تەورێز و یەزد و شاری كورد سێ كەس بە پەتای ئۆمیكرۆن مردوون.

بەرپرسی پەیوەندییە گشتییەكانی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕاشیگەیاندووە: زۆرترین حاڵەتی تووشبوون لە شاری مەشهەد تۆمار كراوە كە 249 كەسە. 
PUKmedia ئاژانسەكان 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket