riklam

بەغدا .. هێرشدەكرێتە سەر نوسینگەی پەرلەمانتارێك

عیراق 01:57 AM - 2022-01-16

ئەمشەو لەناوچەی سەیدیەی بەغدا لەلایەن كەسانی نەناسراوە هێرشكراوەتە سەر نوسینگەی پەرلەمانتارێكی كوتلەی تەقەدومی سونەكان .
سەرچاوەیەكی تایبەت بۆ PUKmedia ووتی: ئەمشەو لەلایەن كەسانی نەناسراوەوە هێرشكراوەتە سەر نوسینگەی تایبەتی پەرلەمانتار عەبدلكەریم عەبتان لەناوچەی سەیدی 40 لە بەغدا.
وتیشی: بەپێی زانیاریەكان، تاكو ئێستا هیچ زیانێكی گیانی لەو رووداوە تۆمار نەكراوەو هێزە ئەمنیەكان لەشوێنی رووداوەكەن و دەستیان بەلێكۆڵینەوە كردوە.
ئەوەشی خستەڕوو: هێرشەكە بەنارنجۆك بووە.
PUKmedia سامان یاروەیس 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket