riklam

هاوپەیمانی نێودەوڵەتی: هیچ راوێژكارێكمان لەسەربازگەی بەلەد نیە

عیراق 12:14 AM - 2022-01-16

هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بەداعش بەسەرۆكایەتی ئەمریكا، ئاشكرایكردوە، هیچ راوێژكارێكیان لەناو سەربازگەی بەلەد لەپارێزگای سڵاحەدین نیە كە ئەمشەو هێرشی كراوەتەسەر.
ئەمشەو سوپای عیراق لەبەیاننامەیەكدا  رایگەیاندوە:" سێ فڕۆكەی بێ فڕۆكەوان لەبەشی باشوری سەربازگەی بەلەد  لەپارێزگای سڵاحەدین بینراون".
رونیشكراوەتەوە:" فڕۆكەكان بەچاوبێنراون و لەلایەن پاسەوانانی سەربازگەكەوە تەقیان لێكراوەو دواتر بەرەو شوێنێكی نادیار چوون".
هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لەبەرامبەر هێرشی ئەو فڕۆكەوانە دووپاتی كردوەتەوە:" ئەوانە كاریگەری خراپیان بۆ سەر سەروەری خاكی عیراق دەبێت".
PUKmedia ئاژانسەكان 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket