riklam

وێنه‌.. چله‌ی ماته‌مینی پۆلێك شه‌هیدی شه‌ری داعش له‌هه‌ولێر

ی ن ک 09:58 PM - 2022-01-15

له‌ هه‌ولێر رێوره‌سمی چله‌ی ماته‌مینی بۆ پۆلێك شه‌هیدی شه‌ری داعش به‌رێوه‌چوو.

ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ 15-1-2022،  له‌هۆڵی یه‌كی شوباتی مه‌ڵبه‌ندی سێ به‌ئاماده‌بوونی هه‌ریه‌كه‌ له‌ د.ڕێبوار ئیسماعیل  ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی و لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی 3ی هه‌ولێر و ژماره‌یه‌ك له‌ ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و هاوڕێ و هاوسه‌نگه‌ران و به‌رپرسانی حزبی و حكومی و خانه‌واده‌ی شه‌هیدان . مه‌ڕاسیمی چله‌ی ماته‌مینی بۆ پۆلێك شه‌هیدی سه‌نگه‌ر به‌رێوه‌چوو. 

شه‌هیدان (نه‌قیب مه‌سعودته‌لعه‌ت و ڕێكان تۆفیق و نه‌هرۆ ناجی و هه‌ژار جه‌لال) چل ڕۆژ له‌مه‌وبه‌ر له‌ به‌رزاییه‌كانی (قه‌ره‌سالم) ی سنووری (شێخ بزێنی) له‌ پاراستنی خاكی كوردستان و به‌رگریكردن دژ به‌ تاریك په‌رستانی داعش شه‌هید بوون . 

PUKmedia سه‌رباز محه‌مه‌د

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket