riklam

بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی پیرۆزبایی له‌ نوری مالیكی ده‌كات

کوردستان 09:41 PM - 2022-01-15

به‌بۆنه‌ی به‌ستنی هه‌ژده‌یه‌مین كۆنگره‌ی حزبی ده‌عوه‌ی ئیسلامی و هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی نوری مالیكی به‌ ئه‌مینداری ئه‌و حزبه‌، بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی بروسكه‌یه‌كی پیرۆزبایی ئاڕاسته‌ی نوری مالیكی كردووه‌، ئه‌مه‌ده‌قه‌كه‌یه‌تی:

برای به‌ڕێزم نوری مالیكی، ئه‌مینداری گشتی حزبی ده‌عوه‌ی ئیسلامی.
به‌بۆنه‌ی به‌ستنی هه‌ژده‌یه‌مین كۆنگره‌ی حزبه‌ تێكۆشه‌ره‌كه‌تان و هه‌ڵبژاردنه‌وه‌تان به‌ ئه‌مینداری حزبی ده‌عوه‌ی ئیسلامی پیرۆزباییتان لێده‌كه‌م، هیودارم هه‌میشه‌ له‌ به‌ره‌وپێشچوون و گه‌شه‌كردندا بن. دڵنیاین ئه‌م هه‌نگاوه‌ به‌رپرسیارێتی گه‌وره‌ ده‌خاته‌ ئه‌ستۆی به‌ڕێزتان و حزبه‌ تێكۆشه‌ره‌كه‌تان كه‌ مێژوویه‌كی گه‌شی هه‌یه‌ له‌ خه‌بات له‌ دژی دیكتاتۆری و زوڵم و زۆری رژێمی له‌ناوچوو، هه‌روه‌ك چۆن به‌رپرسیارێتییه‌كی دیكه‌شتان بۆ زیاد ده‌كات له‌ پته‌وتركردنی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م هێز و لایه‌نه‌ خه‌باتگێڕه‌كانی گۆڕه‌پانی سیاسی عیراق له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندی گه‌ل و به‌رقه‌راربوونی ئاشتی و ته‌بایی و برایه‌تی له‌ وڵاتدا.
هه‌ر به‌م بۆنه‌یه‌شه‌وه‌ دووپاتی دۆستایه‌تی و په‌یوه‌ندی پته‌وی نێوان یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و حزبی ده‌عوه‌ ده‌كه‌ینه‌وه‌ له‌پێناو هێنانه‌دی ئامانجه‌ باڵاكانی گه‌لی عیراق و پاراستن و درێژه‌پێدانی په‌یوه‌ندی دۆستانه‌ و كاری پێكه‌وه‌ییمان.

  دووباره‌ پیرۆزباییتان لێده‌كه‌م

براتان
بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی

PUKmedia 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket