riklam

پرسه‌نامه‌ی سه‌رۆك كۆمار بۆ كۆچی دوایی د. مارف عومه‌ر گوڵ

عیراق 08:55 PM - 2022-01-15

بۆ كۆچی دوایی پڕۆفیسۆر مارف عومه‌ر گوڵ، به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆماری عیراق بروسكه‌یه‌كی سه‌ره‌خۆشی ئاڕاسته‌ی بنه‌ماڵه‌ تێكۆشه‌ره‌كه‌یان كردووه‌، ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی: 

په‌یامی ھاوخه‌می سه‌رۆك به‌رھه‌م بۆ خانه‌واده‌ و كه‌سوكار و بنه‌ماڵه‌ی پڕۆفیسۆر مارف عومه‌ر گوڵ

بۆ خانه‌واده‌ و كه‌سوكار و بنه‌ماڵه‌ی پڕۆفیسۆر مارف عومه‌ر گوڵ

به‌داخێكی زۆره‌وه‌ هه‌واڵی كۆچی دوایی مامۆستا و ئه‌دیب و نووسه‌ر و پێشمه‌رگه‌ و تێكۆشه‌ری دیرێن و كه‌سایه‌تی نیشتمانپه‌‌روه‌‌ر پڕۆفیسۆر (مارف عومه‌ر گوڵ) مان بیست.

پڕۆفیسۆر مارف له‌ سه‌رده‌می خه‌باتی شاخ و له‌ شاردا خزمه‌تێكی زۆر و به‌رچاوی میلله‌ته‌كه‌مانی كردووه‌، یاد و یاده‌وه‌ری ھه‌میشه‌ به‌زیندووی ده‌مێنێته‌وه‌.

به‌م بۆنه‌یه‌‌وه‌‌، پرسه‌ ‌و هاوخه‌می قووڵی خۆم ئاڕاسته‌ی خانه‌واده‌ و كه‌سوكار و بنه‌ماڵه‌ی پڕۆفیسۆر مارف عومه‌ر گوڵ ده‌كه‌م، داواكارم له‌ خودای گه‌وره‌ خوالێخۆشبوو‌ به‌ به‌هه‌شت شاد بكات و سه‌بووری و دڵنه‌وایی ھه‌موو لایه‌ك بدات.

به‌رهه‌م ساڵح
سه‌رۆك كۆماری عیراق
PUKmedia 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket