كێن ئه‌وانه‌ی ده‌توانن ژه‌می سێهه‌می ڤاكسین وه‌ربگرن ؟
عیراق 07:26 PM - 2022-01-15
توێژه‌رو شاره‌زایه‌كی بواری كۆرۆنا ته‌ئكیدی له‌سه‌ر ئه‌و توێژانه كرده‌وه كه‌ده‌توانن ژه‌می سێیه‌می ڤاكسین وه‌ربگرن.
ده‌رمانساز د. ئوسامه عانی توێژه‌رو شاره‌زای بواری كۆرۆنا به PUKmedia ی راگه‌یاند: به‌پێی رێنماییه‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی فیدڕاڵ ژه‌می سێیه‌می ڤاكسین ده‌درێت به‌و توێژانه‌ی جێی مه‌به‌ستن و ئه‌و توێژانه‌ش كه‌سانی به‌ساڵاچوو، كارمه‌ندانی ته‌ندروستی و هه‌موو ئه‌وانه ده‌گرێته‌وه كه نه‌خۆشی درێژخایه‌نیان هه‌یه.
عانی روونیشی ده‌كاته‌وه كه مه‌رجه ئه‌وانه‌ی دۆزی سێیه‌می ڤاكسین وه‌رده‌گرن ماوه‌ی 6 مانگ به‌سه‌ر وه‌رگرتنی دۆزی دووه‌می ڤاكسینه‌كه‌دا تێپه‌ڕ بووبێت.
راشیگه‌یاند: به‌شێك له‌سه‌نته‌ره ته‌ندروستییه‌كان وه‌ك كارئاسانییه‌ك دوای تێپه‌ڕبوونی 6 مانگ به‌سه‌ر دۆزی دووه‌مدا دۆزی سێیه‌می ڤاكسین به‌و كه‌سانه ده‌ده‌ن كه‌كاره‌كانیان وا ده‌خوازێت و به‌ریه‌ككه‌وتنی زۆریان له‌گه‌ڵ هاووڵاتیاندا هه‌یه‌و له‌و كاتانه‌دا چاوپۆشی له‌ته‌مه‌ن و نه‌خۆشییه درێژخایه‌نه‌كان ده‌كرێت، ئه‌وه‌ش ده‌بێت به‌گوێره‌ی راپۆرتی ئه‌و پزیشكه بێت كه له‌سه‌نته‌ره ته‌ندروستییه‌كه‌دا كار ده‌كات و مه‌رجیش نییه پزیشكه‌كه ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر پێدانی دۆزی سێیه‌می ڤاكسینه‌كه بدات.
عانی ئاشكراشیكرد، له‌رووی زانستییه‌وه ده‌كرێت دوو جۆر ڤاكسینی جیاواز به‌كاربهێنرێت و هیچ كێشه‌یه‌كی نییه، به‌ڵام باشتر وایه دۆزی سێیه‌م له‌جۆری ڤاكسینی فایزه‌ر بێت، چونكه له‌زۆربه‌ی سه‌نته‌ره‌كاندا ده‌ستده‌كه‌وێت.
عانی پێشی وایه، له‌ماوه‌ی داهاتوودا ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر وه‌رگرتنی دۆزی سێیه‌می ڤاكسین بدرێت و هه‌موو كه‌سێك بگرێته‌وه‌و چاوپۆشی له‌هه‌موو ئه‌و مه‌رجانه بكرێت كه پێشتر باسی لێوه‌كرابوو.
PUKmedia تایبه‌ت
هەواڵی زیاتر
-
وەفدێکی نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانی نوسینگەی سلێمانی جێگری سەرۆک وەزیرانی کرد
05:41 PM - 2024-03-28 -
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
11:57 AM - 2024-03-28 -
خاتوو شاناز بۆ خانمانی راگەیاندنکار: جیاوازیتان ناکەم و سەرکەوتنی هەمووتانم دەوێت
11:58 PM - 2024-03-27 -
مه‌ڵبه‌ندی دیراساتی یه‌كێتی تواناسازی حزبی بۆ خوێندنی باڵا ده‌ستپێكرد
05:26 PM - 2024-03-27
ئەمانەش ببینە
سەرۆک بافڵ و سێرگی لاڤرۆڤ: پەیوەندییەکان پەرەیان پێبدرێت
08:34 PM - 2024-03-28
سەرۆککۆمار بۆ وەزیری دارایی: پەلەبکرێت لەخەرجکردنی مووچەی هەرێم
03:46 PM - 2024-03-28
وته‌بێژی یه‌كێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كردوه
12:56 PM - 2024-03-28
یەکێتی و حزبی شیوعی چین تەئکید لەپتەوکردنی پەیوەندییەکانیان دەکەنەوە
10:17 PM - 2024-03-27
زۆرترین خوێنراو
-
وەفدێکی نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانی نوسینگەی سلێمانی جێگری سەرۆک وەزیرانی کرد
کوردستان 05:41 PM - 2024-03-28 -
سێ (D) یەکەی مام
بیروڕا 04:57 PM - 2024-03-28 -
سەرۆککۆمار بۆ وەزیری دارایی: پەلەبکرێت لەخەرجکردنی مووچەی هەرێم
کوردستان 03:46 PM - 2024-03-28 -
پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی ئەحمەد خدر
پرسەنامە 03:03 PM - 2024-03-28 -
وته‌بێژی یه‌كێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كردوه
کوردستان 12:56 PM - 2024-03-28 -
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
کوردستان 11:57 AM - 2024-03-28 -
یەکێتی و رەوتی حیکمە دوا پێشهاتەکان تاوتوێ دەکەن
ی ن ک 10:21 AM - 2024-03-28 -
خاتوو شاناز بۆ خانمانی راگەیاندنکار: جیاوازیتان ناکەم و سەرکەوتنی هەمووتانم دەوێت
کوردستان 11:58 PM - 2024-03-27