riklam

ته‌میمی: بڕیاره‌كه‌ی دادگای فیدڕاڵ كاریگه‌ری له‌سه‌ر سوێندخواردنی په‌رله‌مانتاران نابێت

عیراق 06:42 PM - 2022-01-15

شاره‌زایه‌كی یاسایی ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 15- 1- 2022، وایده‌بینێت ئه‌گه‌ر بێتوو دادگای فیدڕاڵ پشتگیریی له‌ داوای راگرتنی كاری ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران بكات ئه‌مه‌ به‌مانای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیه‌كه‌ دێت و ده‌بێت جارێكی تر رێكاره‌كان بۆ خۆپاڵاوتن و ده‌نگدان له‌سه‌ریان دووباره‌ بكرێنه‌وه‌.

د.عه‌لی ته‌میمی شاره‌زای یاسایی به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: ئه‌مری وه‌لائی بۆ راگرتنی كاری ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران په‌یوه‌سته‌ به‌و سكاڵایانه‌وه‌ كه‌ له‌به‌رده‌م دادگای باڵای فیدڕاڵی پێشكه‌ش كران و بڕیاری كۆتاییش واتا تا ئه‌و كاته‌ی ئه‌م سكاڵانه‌ یه‌كلایی ده‌كرێنه‌وه‌ كه‌ په‌یوه‌سته‌ به‌ شه‌رعیه‌تی دانیشتنی یه‌كه‌مه‌وه‌، ئه‌گه‌ر هاتوو دادگا سكاڵاكانی ره‌تكرده‌وه‌ به‌مانای كۆتایهاتنی ئه‌م پرسه‌ ده‌گه‌یه‌نێت و خۆ ئه‌گه‌ر هاتوو سكاڵاكاران داواكانیان برده‌وه‌ ئه‌مه‌ش به‌مانای ئه‌وه‌ ده‌گه‌یه‌نێت ئه‌مره‌ وه‌لائییه‌كه‌ له‌گه‌ڵ بڕیاری داواكه‌ ده‌بنه‌ بڕیاری كۆتایی.

راشیگه‌یاند: ئه‌گه‌ر دادگای باڵای فیدڕاڵی فه‌رمانی وه‌لائییه‌كه‌و داوای سكاڵاكاران په‌سه‌ند بكات به‌مانای پووچه‌ڵكردنه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی و دووباره‌كردنه‌وه‌ی رێكاره‌كانی خۆپاڵاوتن و ده‌نگدان دێت له‌سه‌ریان، ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه‌ ئه‌م فه‌رمانه‌ وه‌لائییه‌ ده‌ست بۆ ماوه‌ كاتییه‌كانی ده‌ستوور نابات ئه‌وه‌ی كه‌په‌یوه‌سته‌ به‌هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆمارو كاندیدكردنی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، مه‌گه‌ر دادگای فیدڕاڵی بڕیاری كۆتایی بدات و رێكاره‌كانی دوای 9/1 و هه‌موو مورافه‌عات و بڕیاره‌ ده‌ركراوه‌كانی دوایی هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه‌.

جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌ بڕیاره‌كه‌ كاریگه‌ری له‌سه‌ر سوێندخواردنی په‌رله‌مانتاران نابێت چونكه‌ ئه‌و بابه‌ته‌ تانه‌ی له‌سه‌ر نه‌دراوه‌.

PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket