riklam

پرسنامه‌ی جوان ئیحسان بۆ كۆچی دوایی دكتۆر مارف عومه‌ر گوڵ

پرسەنامە 06:40 PM - 2022-01-15

دكتۆر جوان ئیحسان فه‌وزی پرسه‌نامه‌یه‌ك ئاڕاسته‌ی خانه‌واده‌و كه‌سوكاری پڕۆفیسۆر دكتۆر مارف عومه‌ر گوڵ ده‌كات.

به‌ڕێزان / خانه‌واده‌ و كه‌سوكاری خوالێخۆشبوو پرۆفیسۆر دكتۆر مارف عومه‌ر گوڵ 

به‌داخێكی زۆره‌وه‌ هه‌واڵی كۆچی دوایی تێكۆشه‌رو پێشمه‌رگه‌ی دێرین ومامۆستای زانكۆ پرۆفیسۆر دكتۆر مارف عومه‌ر گوڵ-م بیست ، ئه‌م هه‌واڵه‌ له‌ناخه‌وه‌ دڵگران و خه‌مباری كردم . پرۆفیسۆر دكتۆر مارف ڕۆڵی به‌رچاوی هه‌بوه‌ له‌به‌ره‌و پێشبردنی ئاستی زانست و مه‌عریفه‌ به‌و پێیه‌ی مامۆستای زانكۆبوو چه‌ندین خوێندكارو قوتابی له‌سه‌رده‌ستی پێگه‌یشتن ، جگه‌ له‌وه‌ نوسه‌رو ڕوناكبیرو شاعیرێكی ناوداری گه‌له‌كه‌مان بوو ، كه‌ته‌واوی ته‌مه‌نی ته‌رخانكرد بۆلێكۆڵینه‌وه‌و نوسین له‌بواری جینۆسایدی كورد ، نوسین وبه‌رهه‌مه‌كانی جێگایه‌كی گرنگی هه‌یه‌ له‌مێژووی گه‌له‌كه‌ماندا .هه‌ربۆیه‌ ناو و ناو بانگی له‌ناومیلله‌ته‌كه‌ماندا به‌نه‌مری و شانازییه‌وه‌ ده‌مێنێته‌وه‌ ، له‌ده‌ستدان و كۆچی دوایی پرۆفیسۆر دكتۆر مارف خه‌ساره‌تێكی گه‌وره‌یه‌ بۆ میلله‌تی كورد ، له‌م ماته‌مه‌دا هاوخه‌می خۆم ئاڕاسته‌ی خانه‌واده‌ و كه‌سوكار و هاوڕێ و هه‌ڤاڵانی ده‌كه‌م ، هاوبه‌شی خه‌م‌ و په‌ژاره‌ی بنه‌ماڵه‌ به‌ڕێزه‌كه‌یانم 
له‌په‌روه‌ردگار داواكارم ئه‌مه‌ دوا كۆست و ناخۆشیان بێت خوالێخۆشبوو جێگای  به‌هه‌شتی به‌رین بێت .


دكتۆر جوان احسان فوزی
ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان 

PUKmedia 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket