riklam

پرسه‌نامه‌ی قائیمقامی سلێمانی بۆ كۆچی دوایی دكتۆر مارف عومه‌ر گوڵ

پرسەنامە 06:20 PM - 2022-01-15

به‌ڕێزان خانه‌واده‌ و بنه‌ماڵه‌ی دكتۆر مارف عومه‌ر گوڵ 
‎هه‌واڵی كۆچی دوایی پڕۆفیسۆر د. مارف عومه‌ر گوڵ رووناكبیرو  تێكۆشه‌ری دیاری كورد له‌ ناخه‌وه‌ نیگه‌ران و  دڵته‌نگی كردین، 

‎دكتۆر مارف عومه‌ر گوڵ وه‌ك پێشمه‌رگه‌و تێكۆشه‌رێكی دیار و ھاوكات مامۆستای زانكۆ به‌ درێژایی چه‌ندین ده‌یه‌ی رابردوو یه‌كێك بوو له‌ كه‌سایه‌تی و رۆشنبیره‌ دیاره‌كانی كوردستان و له‌ زۆر بواری جیادا خزمه‌تی گه‌وره‌ی كردووه‌، ھه‌میشه‌ جێ ده‌ستی دیار بووه‌ و كار و خزمه‌ته‌كانی بۆ خه‌ڵك و نیشتیمانه‌كه‌ی جێگه‌ی ستایشكردنه‌و به‌شێكه‌ له‌ مێژووی خه‌مخۆری و پڕخزمه‌تی ئه‌و كه‌سایه‌تییه‌ دیاره‌ی نیشتیمانه‌كه‌مان،  
‎پرسه‌و ھاوخه‌می خۆمان راده‌گه‌یه‌نین و داواكارین
‎خودای گه‌وره‌ له‌كۆچكردوو خۆش بێ و جێگای به‌هه‌شتی به‌رین بێت.                

   انا لله و انا الیه‌راجعون 

ئاوات محه‌مه‌د
قائیمقامی سلێمانی

PUKmedia راگه‌یاندنی قائیمقامی سلێمانی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket