riklam

هاوخه‌می ده‌رباز كۆسره‌ت ره‌سوڵ بۆ كۆچی دوایی د. مارف عومه‌ر گوڵ

ی ن ک 05:48 PM - 2022-01-15

بۆ كۆچی دوایی د. مارف عومه‌ر گوڵ، ده‌رباز كۆسره‌ت ره‌سول كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، بروسكه‌یه‌كی سه‌ره‌خۆشی ئاڕاسته‌ی بنه‌ماڵه‌ تێكۆشه‌ره‌كه‌یان كردووه‌، ئه‌مه‌ده‌قه‌كه‌یه‌تی: 

ده‌رباز كۆسره‌ت ره‌سوڵ پرسه‌نامه‌یه‌ك ئاراسته‌ی كه‌سوكاری دكتۆر مارف عومه‌ر گوڵ ده‌كات

به‌خه‌م و نیگه‌رانییه‌كی قووڵه‌وه‌ هه‌واڵی كۆچی دوایی نووسه‌رو شاعیرو ئه‌كادیمی و زیندانی سیاسی و تێكۆشه‌رو پێشمه‌رگه‌ی دێرین و مامۆستای زانكۆ دكتۆر مارف عومه‌ر گوڵم بیست، دڵگران و خه‌مباری كردم.
بۆ ئه‌م كۆسته‌و له‌ده‌ستدانی دكتۆر مارف عومه‌ر گوڵ پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی و هاوخه‌می خۆم ئاراسته‌ی خانه‌واده‌و كه‌سوكارو هاوڕێیانی ده‌كه‌م، ئومێده‌وارم ئه‌مه‌دواكۆست و ناخۆشیتان بێت، خوای گه‌وره‌ سه‌بووری هه‌موومان بدات و كۆچكردوو جێگای به‌هه‌شتی به‌رین بێت.

ده‌رباز كۆسره‌ت ره‌سول
كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی
یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان

PUKmedia 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket