riklam

سه‌ركرده‌یه‌كی هه‌ماهه‌نگی: چاوه‌ڕوانی وه‌ڵامی دادگای فیدڕاڵین

عیراق 05:27 PM - 2022-01-15

سه‌ركرده‌یه‌كی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 15- 1- 2022 رایگه‌یاند، ره‌نگه‌ گه‌ڕێكی دیكه‌ له‌گه‌ڵ كوتله‌ی سه‌دری به‌ڕێوه‌پچێت و ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا هه‌مووان له‌چاوه‌ڕوانی ئه‌نجامی تانه‌كانین كه‌ پێشكه‌شی دادگای فیدڕاڵی كراون، كه‌ په‌یوه‌سته‌ به‌ راگرتنی كاری ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی نوێی نوێنه‌رانه‌وه‌.

چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی دوێنێ هه‌ینی 14ی 1ی 2022 له‌ماڵی عه‌مار حه‌كیم كۆبوونه‌وه‌یه‌كیان سازكرد بێئه‌وه‌ی هیچ راگه‌یه‌نراوێك له‌باره‌ی ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌كه‌وه‌ رابگه‌یه‌نرێت.

له‌و باره‌یه‌وه‌، محه‌مه‌د سه‌یهود سه‌ركرده‌ له‌چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: كۆبوونه‌وه‌ وه‌رزییه‌كانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی بۆ تاوتوێكردنی دۆخی سیاسی و پێشهاته‌كانه‌ به‌تایبه‌تیش دوای ئه‌وه‌ی دادگای فیدڕاڵی بڕیاریدا به‌ڕاگرتنی كاری ده‌سته‌ی نوێی سه‌رۆكایه‌تی نوێنه‌ران، روونیشی كرده‌وه‌ هه‌مووان چاوه‌ڕوانی ئه‌نجامی تانه‌كانین.

راشیگه‌یاند: چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی هه‌وڵ ئه‌دات بۆچوونه‌كان لێكنزیك بكاته‌وه‌و به‌ربه‌سته‌كانی به‌رده‌م گفتوگۆ له‌گه‌ڵ كوتله‌ی سه‌دری لابه‌رێت بۆ گه‌یشتن به‌ سازان به‌گوێره‌ی ئه‌و خاڵه‌ هاوبه‌شه‌ زۆره‌ی له‌نێوان هه‌ردوو لادا هه‌یه‌، پێویستیشه‌ گفتوگۆ به‌ره‌و پێكهێنانی حكومه‌تی داهاتوو به‌رده‌وام بێت.

دادگای باڵای فیدڕاڵ رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی رابردوو بڕیاری راگرتنی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی دا ئه‌وه‌ش له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌و سكاڵایانه‌ بوو كه‌ له‌لایه‌ن په‌رله‌مانتاران باسم خه‌شان و مه‌حمود مه‌شهه‌دانییه‌وه‌ پێشكه‌ش كرابوون.

سه‌یهود ئاشكرایكرد به‌مزووانه‌ گه‌ڕێكی نوێی كۆبوونه‌وه‌كان له‌نێوان چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی بۆ گه‌یشتن به‌ گه‌وره‌ترین كوتله‌ ده‌ستپێده‌كات و دۆخی ئێستاش وا پێویست ده‌كات گفتوگۆكان له‌نێوان سه‌رجه‌م كوتله‌ سیاسییه‌كان چڕبكرێته‌وه‌ رووه‌و پێكهێنانی حكومه‌تێكی خزمه‌تگوزار كه‌ بتوانێت به‌ده‌م داوكارییه‌كانی گه‌لی عیراقه‌وه‌ پچێت و هه‌لومه‌رجی ژیانیان باشتر بكات.

PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket