riklam

پرسه‌نامه‌ی هونه‌رمه‌ند تاهیری خه‌لیلی بۆ كۆچی دوایی د. مارف عومه‌ر گوڵ

پرسەنامە 04:43 PM - 2022-01-15

بۆ كۆچی دوایی دكتۆر مارف عومه‌ر گوڵ، هونه‌رمه‌ند و پێشمه‌رگه‌ی دێرین تاهیری خه‌لیلی، پرسه‌نامه‌یه‌كی ئاڕاسته‌ی بنه‌ماڵه‌ سه‌ربه‌رزه‌كه‌یان كردووه‌، ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی: 

بنه‌ماڵه‌ی به‌ڕێزی كۆچكردوو دكتۆر مارف عومه‌ر گوڵ
سڵاو و ڕێز
به‌داخ و كه‌سه‌رێكی زۆره‌وه‌ هه‌واڵی كۆچی دوایی پێشمه‌رگه‌ی دێرین و شاعیری هه‌ست ناسك و مامۆستای زانكۆ و هاوڕێی له‌مێژینه‌م دوكتۆر مارف عومه‌ر گوڵم بیست، به‌ڕاستی كۆچی ئه‌و ئازیزه‌ كه‌لێنێكی گه‌وره‌ی خسته‌ ناو زانكۆ و ئه‌ده‌بی كوردییه‌وه‌.
 هاوڕێیه‌تی من و كۆچكردوو بۆ سه‌ره‌تای ساڵانی هه‌شتاكان ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ ئه‌و كاته‌ی كه‌ من له‌شاخ بووم و دكتۆر مارف شیعری خۆی بۆ ده‌ناردم كه‌ سروودی( كۆچی قوربانی وڵاتم، سووته‌مه‌نی ڕێی خه‌باتم) یه‌كێكه‌ له‌ شیعره‌كانی جه‌نابیان.
له‌ناخی دڵه‌وه‌ پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشی خۆم ئاڕاسته‌ی ئێوه‌ی ئازیز و خزمان و هاوڕێیانی ده‌كه‌م و له‌ خوا ده‌پارێمه‌وه‌ كه‌ ڕۆحی پاكی دكتۆر مارف به‌ به‌هه‌شتی به‌رین شاد بكات و سه‌بووری به‌ ئێوه‌ش ببه‌خشێت.

هونه‌رمه‌ند و پێشمه‌رگه‌ی دێرین
تاهیری خه‌لیلی 

PUKmedia 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket