riklam

WHO: كه‌مترین ڤاكسین له‌ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست وه‌رگیراوه‌

جیهان 03:58 PM - 2022-01-15

ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیھانی ئاشكرایكرد، تا ئێستا له‌ رۆژھه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست 17 ملیۆن و 500 ھه‌زار كه‌س تووشی كۆرۆنا بوون و، 317 ھه‌زار كه‌سیش گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

به‌ڕێوه‌به‌ری ھه‌رێمی ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیھانی بۆ رۆژھه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باكوری ئه‌فریقا ڕایگه‌یاند، ڕێژه‌ی تووشبوون له‌ ناوچه‌كه‌ گه‌یشتووه‌ته‌ له‌  89%، له‌ كاتێكدایه‌ گیانله‌ده‌ستدان به‌ ڕێژه‌ی له‌ 13% كه‌میكردووه‌.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، شه‌ش وڵاتی ناوچه‌كه‌ تا ئێستا توانیویانه‌ ته‌نھا له‌ 10% ی دانیشتوانه‌كانیان به‌ ڤاكسین بكوتن، له‌ كاتێكدا به‌ھۆی ئه‌و ڤاكسینه‌ی له‌به‌رده‌ستیاندایه‌، ده‌توانن له‌ 40% ی دانیشتوانه‌كانیان بكوتن.
ھۆكاری ئه‌وه‌شی گه‌ڕاندوه‌ته‌وه‌ بۆ لاوازی كه‌رتی ته‌ندروستی و نه‌بوونی به‌رپرسیارێتی له‌لای ده‌سه‌ڵاتدارانی ناوچه‌كه‌، دیارترینی ئه‌و وڵاتانه‌ش بریتین له‌ جیبۆتی و سۆماڵ و سودان و سوریا و یه‌مه‌ن.

PUKmedia ئاژانسه‌كان 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket