riklam

پرسه‌نامه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێم بۆ كۆچی دوایی د. مارف عومه‌ر گوڵ

کوردستان 03:31 PM - 2022-01-15

نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان سه‌ره‌خۆشی له‌ خانه‌واده‌ی د. مارف عومه‌ر گوڵ ده‌كات.

ده‌قی پرسه‌نامه‌كه‌..
بۆ كۆچی دواییی نووسه‌رو ڕۆشنبیر و ئه‌كادیمی و كه‌سایه‌تیی نیشتمانپه‌روه‌ر خوالێخۆشبوو د. مارف عومه‌ر گوڵ، پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشی له‌ خانه‌واده‌ و كه‌سوكاری به‌ڕێزیان ده‌كه‌م هاوخه‌میانم.
هیواخوازم خوای مه‌زن گیانی به‌ به‌زه‌یی و میهره‌بانیی خۆی شاد بكات و ئارامی و دڵنه‌وایی به‌ خانه‌واده‌ و كه‌سوكاریان ببه‌خشێت.
خوالێخۆشبوو ته‌مه‌نێكی زۆری به‌ خزمه‌تی ئه‌كادیمی و نووسین و ڕۆشنبیری به‌خشی. یادی به خێر و گیانی شاد بێت.

نێچیرڤان بارزانی
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان


PUKmedia راگه‌یاندنی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket