riklam

تائێستا زانیوته‌ گرانه‌تا چه‌ند مه‌ترسیداره‌ ؟

تەندروستی 03:05 PM - 2022-01-15

گرانه‌تا یه‌كێكه‌ له‌نه‌خۆشیه‌ گوازراوه‌كان كه‌ تووشی ئه‌ندام و خانه‌و شانه‌كانی له‌ش ده‌بێت به‌هۆی به‌كتریایی سالمۆنێلاوه‌، ئه‌و به‌كتریایه‌ش ده‌كرێت به‌ دوو جۆری سه‌ره‌كیه‌وه‌ كه‌ ده‌بنه‌ هۆكاری گرانه‌تا ئه‌وانیش بریتین له‌ ( تایفی و پاراتایفی )، به‌پێی سه‌رچاوه‌ زانستیه‌كان تووشبوون به‌ جۆری ( پاراتایفی ) نیشانه‌ و كاریگه‌ریه‌كانی سووكتر ده‌رده‌كه‌ون به‌ به‌راورد به‌ ( تایفی )، ئه‌م به‌كتریایه‌ بۆ ماوه‌ی سێ هه‌فته‌ له‌ناو لاشه‌دا ده‌مێنێته‌وه‌ وه‌ هه‌فته‌ له‌دوای هه‌فته‌ ئه‌گه‌ر كه‌سی تووشبوو چاره‌سه‌ری پێویست وه‌رنه‌گرێت نیشانه‌كانی قورستر ده‌بن و له‌ كۆتایشدا له‌ ده‌ستدانی كه‌سه‌كه‌ ئه‌گه‌رێكی كراوه‌ ده‌بێت.

- هۆكاره‌كانی تووشبوون به‌گرانه‌تا 
١- مرۆڤ ( به‌ گوێزه‌ره‌وه‌یه‌كی سه‌ره‌كی داده‌نرێت بۆ گواستنه‌وه‌ی به‌كتریایی سالمۆنێلا ).
٢- خۆراكی پیسبوو.
٣- پیسبوونی سه‌رچاوه‌ ئاویه‌ پاكژه‌كان.

- نیشانه‌كانی تووشبوون به‌ گرانه‌تا :

 ١- به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمی له‌ش بۆ ( ٣٩-٤٠ پله‌ی سیلیزی ) یان زیاتر.
٢- سكچوون یان قه‌بزی.
٣- ده‌ركه‌وتنی په‌ڵه‌ی بچووكی سوور له‌ سك و سنگدا.
٤- ئازاری ماسولكه‌كان.
٥- هه‌بوونی خوێن له‌گه‌ڵ پیساییدا.
٦- گێژبوون و بوورانه‌وه‌.
٧- دابه‌زینی كێشی له‌ش.
٨- وڕێنه‌كردن.
٩- گه‌وره‌بوونی سپڵ و جگه‌ر.

- خۆپاراستن و چاره‌سه‌ر بۆ گرانه‌تا 
١- شوشتنی ده‌سته‌كان پێش و دوای نان خواردن و سه‌رئاوكردن.
٢- نینۆك كردن.
٣- خواردنی سه‌ر داپۆشراو به‌جۆرێك دڵنیابین له‌ خاوێنیان.
٤- شوشتنه‌وه‌ی سه‌وزه‌ و میوه‌ به‌شێوازێكی پاك و خاوێن.
له‌ ڕابردوودا به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئاستی زانستی جیهان زۆر پێشكه‌وتوو نه‌بووه‌ به‌شێك له‌و كه‌سانه‌ی تووشی گرانه‌تا بوون به‌هۆی وه‌رنه‌گرتنی چاره‌سه‌ری پێویست دووچاری مردن بوونه‌ته‌وه‌، به‌ڵام له‌ ئێستادا له‌دوای هه‌بوونی نیشانه‌كان له‌ ڕێگه‌ی چاندنی خوێنه‌وه‌ ( Blood Culture ) نه‌خۆشیه‌كه‌ دیاری ده‌كرێت و دژه‌ به‌كتریا ده‌درێت به‌ كه‌سه‌كه‌ له‌لایه‌ن پزیشكی پسپۆڕه‌وه‌.

PUKmedia وه‌رگێڕان : ژیار حسێن وسو / به‌كالۆریۆس له‌ كۆلێژی په‌رستاری

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket