riklam

شاناز ئیبراهیم ئەحمەد:دكتۆر مارف گوڵ خاوەنی گەنجینەیەكی دەوڵەمەند بوو

ی ن ک 01:59 PM - 2022-01-15

شاناز ئیبراهیم ئەحمەد كارگێری مەكتەبی سیاسی (ی.ن.ك) و سەرپەرشتیاری مەڵبەندی 1ی رێكخستنی سلێمانی  بۆ كۆچی دوایی د.مارف عومەر گوڵ رایگەیاند:دكتۆر مارف عومەر گوڵ خاوەنی گەنجینەیەكی دەوڵەمەندبوو لەبابەتی ئەدەبی و زانستیدا، سەرباری لێكۆڵینەوەی لەسەر جینۆسایدی كورد و رۆڵی بەرچاوی وەك ئەكادیمیستێكی شارەزای كورد لەپێگەیاندنی نەوەی جۆشكراو بەزانست و زانیاری.

بەرێزان خانەوادە و بنەماڵەی كۆچكردوو
بەرێزان نوسەر و شاعیر و ئەدیبانی كوردستان
بەداخ و پەژارەیەكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی تێكۆشەری دێرین و شاعیر و نوسەرو ئەكادیمیست، پرۆفیسۆر دكتۆر مارف عومەر گوڵ-م پێگەیشت، بەم بۆنە غەمناكەوە پرسەو سەرەخۆشیتان ئاڕاستە دەكەم و خۆم بەهاوبەشی خەمتان دەزانم.
دكتۆر مارف عومەر گوڵ خاوەنی گەنجینەیەكی دەوڵەمەندبوو لەبابەتی ئەدەبی و زانستیدا، سەرباری لێكۆڵینەوەی لەسەر جینۆسایدی كورد و رۆڵی بەرچاوی وەك ئەكادیمیستێكی شارەزای كورد لەپێگەیاندنی نەوەی جۆشكراو بەزانست و زانیاری، بەكۆچكردنی ئەم پرۆفیسۆرە خەمێكی قوڵ بەرۆكی هەمووانی گرتەوە.
خوای گەورە سەبوریی و دڵنەوایی بەهەموو لایەكمان ببەخشێت و ئەمەش دوا كۆستی خانەوادەكەتان بێت و كۆچكردووش بەبەهەشتی بەرین شاد بكات.
شاناز ئیبراهیم ئەحمەد 
كارگێری مەكتەبی سیاسی (ی.ن.ك) و سەرپەرشتیاری مەڵبەندی 1ی رێكخستنی سلێمانی

PUKmedia 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket