riklam

مەكتەبی سیاسی: كورد تێكۆشەرو ئەكادیمیستێكی گەورەی لەدەستدا

کوردستان 01:34 PM - 2022-01-15

خانەوادەو كەسوكاری تێكۆشەرو پێشمەرگەی دێرین  و پرۆفیسۆری یاریدەدەر دكتۆر مارف عومەر گوڵ . 
بەناوی گشت هەڤاڵانی مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانەوە بۆ كۆچی دوایی دكتۆر مارف  دڵگرانی  خۆمانتان پێڕادەگەیەنین و هاوبەشی پرسە و خەم و پەژارەتانین .
كۆچی دوایی  دكتۆر مارف خەسارەتێكی تربو لەگەلەكەمان كە  كەسێكی  تێكۆشەر و ئەكادیمی  وەهای لە دەستدا كە لەهەڕەتی  لاوێتەوە  لە نێو جوڵانەوەی  سیاسیداو لەخەباتی نهێنیدا لە سەرەتای هەشتاكاندا لەلایەن رژێمی  بەعسەوە توشی گرتن و ئەشكەنجەبۆتەوە،  لە هەردوو شۆڕشی  ئەیلول و شۆڕشی نوێشدا لە پاڵ خەباتی  چەكداریدا  وەك  نوسەر لە  گۆڤار و بڵاوكراوەكانی  شاخدا خاوەنی  چەندین بەرهەم و نوسینی   ئەدەبیی شۆڕشگێڕانەی  بەرگری  بوە.
دكتۆرمارف بۆ درێژەدان بەخەباتی سیاسی  كوردایەتی لەڕووی ئەكادیمیەوە  وەك  یەكەمین كورد  لە سەر پرسی تاوانی جینۆسایدی گەلی كورد  لە ساڵی ١٩٩٠  لە زانكۆی كیف  بڕوانامەی  ماستەری  بە دەستهێناو و لە ساڵی ١٩٩٥یشدا  لە هەمان  زانكۆ  دكتۆرای  وەرگرت و  دواتر لە ساڵی ٢٠٠٥ وە بەم  هەگبە  پڕ لە زانستەوە گەڕایەوە  كوردستان  و بوە راگری كۆلێژی  یاسای  زانكۆی  كۆیەو پاشان  راگری  كۆلیژی  یاسای زانكۆی سلێمانی بوە. دكتۆر مارف عومەر  گوڵ  لە ماوەی  ئەو چەند ساڵەی ژیانیدا  گەنجینەیەكی  پڕ  لە زانیاری  و زانستی  یاسایی  بوە  لەسەر  پرسەكانی  جینۆساید و  وەك  سەرچاوەیەكی گرنگی  ناوندە ئەكادیمی و  سیاسیەكان بوەو بەكۆچی دوایی  خەسارەتێك  لەهەموان كەوت .
جارێكی  تر  پرسەو هاو خەمی  خۆمان بە خێزان و كەسوكاری دكتۆر مارف عومەر  گوڵ   دەگەیەنین و لەیەزدانی مەزن داواكارین  رۆحی كۆچ كردو  بە بەهەشتی  بەرین  شاد  بكات  و  دوا ناخۆشی  هەموو لایەك  بێت.
انا للە و انا  الیە  راجعون 
مەكتەبی  سیاسی  
یەكێتیی  نیشتمانیی  كوردستان
  ١٥ ی كانونی  دووەمی  ٢٠٢٢

PUKmedia 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket