riklam

بافڵ جەلال تاڵەبانی: ناوبانگی د. مارف بەنەمری دەمێنێتەوە

کوردستان 12:20 PM - 2022-01-15

بافڵ جەلال تاڵەبانی پرسەنامەیەک ئاڕاستەی خانەوادەی د. مارف عومەر گوڵ دەکات و دەڵێت: ناوبانگی لەناو میللەتەکەماندا بە نەمری و شانازییەوە دەمێنێتەوە و ژیانئاواییەکەشی ھەمووانی خەمبارکرد.

دەقی پرسەنامەکە............

بەڕێزان بنەماڵە و خزمانی شێخانی ھەشەزینی _ سەنگاو

بۆ کۆچی دوایی پێشمەرگەی دێرین و زیندانی سیاسی پڕۆفیسۆر (دکتۆر مارف عومەر گوڵ) ئەکادیمیستی ناوداری کورد، پرسە و سەرەخۆشی و ھاوخەمی قوڵی خۆمان رادەگەیەنین.

کاک دکتۆر مارف عومەر گوڵ جگە لەوەی تێکۆشەر و پێشمەرگەی دێرین بوو لە ھەمانکاتدا نووسەر و شاعیر و ئەدیبێکی ناوداری گەلەکەمان بوو، کە تەواوی تەمەنی تەرخانکرد بۆ خەبات و تێکۆشان و نووسین و لێکۆڵینەوە لە بواری جینۆساید، بەرھەمە زانستییەکانی بوونە سەرچاوەیەکی گرنگ بۆ ھێشتنەوەی ئەو تاوانانەی دەرحەق بەگەلەکەمان کرا.

جگەلەوە زیندانیش چۆکی پێدانەدا و خۆڕاگرانە و سەربەرزانە بەپێوە مایەوە و درێژەی بە خزمەتەکانیدا ھەربۆیە ناوبانگی لەناو میللەتەکەماندا بە نەمری و شانازییەوە دەمێنێتەوە و ژیانئاواییەکەشی ھەمووانی خەمبارکرد.
لە خوای گەورە داواکارین رۆحی شادبکات و سەبووری و دڵئارامیش بە کەسوکار و خزمان و ھاوڕێیانی بدات.

دڵسۆزتان
بافڵ جەلال تاڵەبانی
١٥ی ١ی ٢٠٢٢

PUKmedia 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket