riklam

قوباد تاڵەبانی: گەلی کورد پرۆفیسۆر و ئەکایدیمیستێکی شارەزای لەدەستدا

کوردستان 11:52 AM - 2022-01-15

جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران بۆ کۆچی دوایی د. مارف عومەر گوڵ هاوخەمی دەردەبڕێت و دەڵێت:بەکۆچکردنی دکتۆر مارف عومەر گوڵ، گەلی کوردستان پرۆفیسۆر و ئەکادیمیستێکی شارەزاو مامۆستای زانکۆ و نوسەر و شاعیرێکی دیار و قەڵەمێکی دەوڵەمەندی لەدەستدا.

دەقی پرسەنامەکە.............

*بەڕێزان خێزان و خانەوادەی کۆچکردوو دكتۆر مارف عومەر گوڵ*

بەبیستنی هەواڵی کۆچی دوایی پڕۆفیسۆر د. مارف عومەر گوڵ، پێشمەرگەی دێرین و شاعیر و نوسەر و ئەکادیمیستی دیاری کورد دڵگران و نیگەران بوم. 

بەم بۆنە غەمناکەوە پرسەو سەرەخۆشی لەئێوە و هاوڕێ و ئازیزانی و هەموو شاعیر و نوسەرانی کوردستان دەکەم.

بەکۆچکردنی دکتۆر مارف عومەر گوڵ، گەلی کوردستان پرۆفیسۆر و ئەکادیمیستێکی شارەزاو مامۆستای زانکۆ و نوسەر و شاعیرێکی دیار و قەڵەمێکی دەوڵەمەندی لەدەستدا کەتەمەنی خۆی تەرخان کردبو بۆ خزمەتی دۆزی رەوای گەلەکەی و توێژینەوەی زۆر گرنگیشی لەسەر پرسی جینۆسایدی کورد ھە‌بوو كە‌ لە‌ناوە‌ندە‌كاندا كە‌ڵكی زۆری لێوە‌ردە‌گیرا بۆ ئە‌و پرسە‌‌.

خوای گەورە لەکۆچکردوو خۆش بێ و جێگای بەهەشتی بەرین بێت و سەبوری و دڵنەوایی بەهەمولایەک ببەخشێت. 

انا لله و انا اليه راجعون 

قوباد تاڵەبانی 
جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران

 

PUKmedia 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket