riklam

ئاکرێ.. ساڵی پار زیاتر لە 400 ھەزار گەشتیاری هەبووە

کوردستان 11:31 AM - 2022-01-15

لە ماوەی ساڵی رابردوودا 2021 زیاتر لە 400 ھەزار گەشتیار سەردانی قەزای ئاکرێیان کردوە کە بەشی ھەرە زۆریان گەشتیاری عەرەب لە ناوەراست و خواروی عیراق ھاتوون ئێستاش کە وەرزی زستانە رۆژانە سەردانی ناوچەکە دەکەن .

ڤەھێل فەھمی  بەرپرسی راگەیاندنی بەرێوەبەرایەتی گەشتوگوزاری ئاکرێ بە PUKmedia ی وت: سالی 2021 زیاتر 400 ھەزار گەشتیار سەردانی شوێنە گەشتوگوزاریەکانی ئاکرێیان کردووە نزیکەی 65٪‏ گەشیاری عەرەبن ھی ناوەراست و خواروی عیراقن.

وتیشی: ئێستاش کە وەرزی زستانە سەردانیان بەردەوامە بۆ دەڤەرەکە ،بۆ ئێمە وەک بەرێوەبەرایەتی گەشتوگوزاری ئاکرێ یەکەم جارە ئەم ژمارە زۆرەی گەشتیار تۆمار بکەین، کە سودی بۆ خاوەن خواردنگەکان و ئۆتێلەکان و شوێنە گەشتوگوزارییەکان هەبوەو لەلایەکی تریش داھاتێکی باشە بۆ شاری ئاکرێ.

PUKmedia کۆسرەت کەتۆ

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket