ئه‌ڵمانیا.. دادگایی سوریه‌ك ده‌نگدانه‌وه‌یه‌كی گه‌وره‌ی په‌یدا كرد
جیهان 03:53 PM - 2022-01-14
دادگای باڵای شاری كۆبڵنزی ئه‌ڵمانیا له‌دوای زنجیره‌یه‌ك دانیشتن و گوێگرتن له‌ده‌یان خاوه‌ن سكاڵا‌و شایه‌ت، بڕیاری سزای زیندانی هه‌میشه‌یی به‌سه‌ر " ئه‌نوه‌ر روسلان" گه‌وره ئه‌فسه‌ری هه‌واڵگری سوریادا كه كاتی خۆی له‌زیندانه‌كانی ڕژێمی ئه‌سه‌د-دا هه‌زاران زیندانی ئازار داوه.
له‌سه‌روبه‌ندی راپه‌ڕینه‌كانی خه‌ڵكی سوریا له ساڵانی 2011 و 2012 له گرتوخانه‌ی "خه‌تیب" له دیمه‌شقی پایته‌ختی سوریا58 زیندانی له ژێر ئه‌شكه‌نجه‌دا كوژرابوون، به‌گوێره‌ی دادگا ئه‌ڵمانییه‌كه مردنی 27 كه‌سی به‌به‌ڵگه‌و دیكۆمێنت به‌سه‌ر ئه‌و تاوانباره‌دا ساغكرایه‌وه، له‌گه‌ڵ ئازارای جه‌سته‌یی ده‌روونی هه‌زاران كه‌س وده‌تدرێژی سێكیسیش بۆسه‌ر چه‌ند كچ و ژنێك له‌ناو ئه‌و گرتوخانه‌یه‌دا.
ئه‌نوه‌ر روسلان ته‌مه‌نی 58 ساڵه، تۆمه‌تباره به ئه‌نجامدانی تاوانی دژی مرۆڤایه‌تی، له‌ساڵی 2016 خۆی گه‌یاندۆته ئه‌ڵمانیاو داوای مافی په‌نابه‌رێتی له‌و وڵاته كردوه، دوای ماوه‌یه‌ك له‌ناو كه‌مپه‌كان كۆچبه‌ره‌سوریه‌كان ئه‌و ئه‌فسه‌ره ده‌ناسنه‌وه كه‌كاتی له‌گرتوخانه‌دا ئازاریان به‌ده‌ستی چه‌شتوه‌و چون له‌دادگاكان سكاڵایان له‌سه‌ر تۆماركردبو، پۆلیسی ئه‌ڵمانیا له‌ساڵی 2019 ده‌ستگیری كرد‌و داواكاری گشتی تۆمه‌ته‌كان خسته‌پاڵ ، به‌ڵام هه‌رزوو ره‌تیكرده‌وه، به‌ڵام نه‌یتوانی تا ئه‌به‌د حاشای لێبكاو هه‌موو به‌ڵگه‌كه‌نانی به‌سه‌ردا سه‌لمێنرا، جگه‌له‌وه‌ش هه‌ر له‌و ساڵه‌دا لایه‌ن وێنه‌گرێكی سه‌ربازی پێشووی سوریاوه كه‌ئه‌ویش په‌نابه‌ر بوه له ئه‌ڵمانیا زیاتر له 25 هه‌زار فۆتۆی راده‌ستی داگاكانی ئه‌ڵمانیا كردبو هه‌موو فۆتۆكان له‌وساڵانه‌دا گیرابون كه گرتوخانه‌كان پڕ زیندانی بون ، ئه‌و فۆتۆگرافه‌ره سوریه كه وێنه‌گری ناو زیندان بوه ئه‌وهه‌موو فۆتۆیه‌ی ئه‌رشیفكردوه‌و له‌كاتی راكردنیدا له‌گه‌ڵ خۆیدا بۆ ئه‌ڵمانیای بردوه‌و بون به به‌ڵگه‌ی سه‌لمێنه‌رو گه‌واهیده‌ری زوڵم وسته‌مه‌كانی ئه‌و ئه‌فسه‌رو ده‌یانی تر كه‌له ئازار‌و ئه‌شكه‌نجه‌ی زیندانیان داوه.
ئه‌و دادگاییكردنه‌وه له‌سه‌ر ئاستی ئه‌ڵمانیا دوه‌مینه‌و له‌سه‌ر ئاشتی هه‌موو جیهانیش یه‌كه‌مه، به‌وه‌ی یه‌كه‌مین وڵاته سزای جه‌للاده‌كانی رژێمی سوریا ده‌دات ئه‌وانه‌ی ده‌ستیان بنه خوێنی خه‌ڵكی راپه‌ڕیوه‌و ئازادیخواز سوره‌بوه‌و له‌تاوانی كوشتن و بڕین و ئازاردان تێوه‌گلاون، بۆیه ئه‌و دۆسیه بۆته بابه‌تی سه‌ره‌كی كه‌ناڵه‌كانی میدیا‌و " ماركۆ بۆشمان" وه‌زیری دادی ئه‌و وڵاته ستایشی بڕیاری داداگای كرد‌و ئه‌و كه‌یسانه‌ی به به‌رپرسیاریه‌تێكی مێژووی وه‌سفكرد له‌به‌رده‌م یاسای وڵاتان و ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ و به‌هه‌نگاوێكی مه‌زنیان وێناكرد بۆ دادگایه‌كی نێوده‌وڵه‌تی تاوانكارانی شه‌ڕو شۆڕه‌كان پێشێلكارییه‌كانی مافه‌كانی مرۆڤ، هه‌مان شێوه ڕێكخراوی مافی مرۆڤی ئه‌وروپیش ده‌ستخۆشی له‌و دادگایه كرد.
PUKmedia بورهان ئه‌مین/ ئه‌ڵمانیا
هەواڵی زیاتر
-
پێنج تیرۆریست دەکوژرێن
10:59 PM - 2024-04-16 -
مەکتەبی سیاسی: ئێزدییەكان پێكهاتەیەكی رەسەنی كوردستانن
08:00 PM - 2024-04-16 -
قوباد تاڵەبانی: دەبێت هەڵبژاردن بکرێت و لەوە زیاتر دوانەکەوێت
05:33 PM - 2024-04-16 -
پەرلەمانتارێکی یەکێتی: رێگربووین لە دەنگدان بە یاسای سندوقی نیشتەجێبوون
04:34 PM - 2024-04-16
ئەمانەش ببینە
لهئهمریكاوه تا هه‌رێم: هه‌ڵبژاردن بكرێت
06:22 PM - 2024-04-16
پەرلەمانی ئەرمینیا جەژنی سەری ساڵی ئێزدییەکانی کردە پشووی رەسمی
02:52 PM - 2024-04-16
جومانە غەلای: ئامادەکارییەکان بەردەوامە و هەڵبژاردن دواناخرێت
11:14 AM - 2024-04-16
شێخوەسان و بالیسان رۆژی ژینگەی هەرێم دیاریدەکەن
09:02 AM - 2024-04-16
زۆرترین خوێنراو
-
قوباد تاڵەبانی: دەبێت هەڵبژاردن بکرێت و لەوە زیاتر دوانەکەوێت
کوردستان 05:33 PM - 2024-04-16 -
پەرلەمانتارێکی یەکێتی: رێگربووین لە دەنگدان بە یاسای سندوقی نیشتەجێبوون
کوردستان 04:34 PM - 2024-04-16 -
باڵیۆزی فینلەندا: سەرۆک مام جەلال بەردی بناغەی دیموکراسی لە عیراق دانا
کوردستان 04:12 PM - 2024-04-16 -
مەکتەبی هەڵبژاردنەکان و یۆنامی: هەڵبژاردن لەوادەی خۆیدا بکرێت
کوردستان 04:03 PM - 2024-04-16 -
پەرلەمانی ئەرمینیا جەژنی سەری ساڵی ئێزدییەکانی کردە پشووی رەسمی
کوردستان 02:52 PM - 2024-04-16 -
ئۆپراسیۆنێكی هاوبه‌ش بۆ سه‌ر مۆڵگه‌كانی داعش ده‌ستیپێكرد
کوردستان 12:27 PM - 2024-04-16 -
جومانە غەلای: ئامادەکارییەکان بەردەوامە و هەڵبژاردن دواناخرێت
کوردستان 11:14 AM - 2024-04-16 -
له‌ساڵیادی كۆچی دوایی پێشمه‌رگه‌و فه‌رمانده‌ی دێرین قادر دۆشكه_دا
کوردستان 10:30 AM - 2024-04-16