riklam

هه‌ولێر.. كۆڕێك بۆ هونه‌رمه‌ند ئه‌نوه‌ر قه‌ره‌داغی رێكخرا

ئەدەب و هونەر 02:31 PM - 2022-01-14

ئێواری پێنج شه‌ممه‌13-1-2022، له‌هۆڵی شه‌هید مه‌هدی خۆشناو به‌سه‌رپه‌رشتی لقی هه‌ولێری یه‌كێتی نووسه‌رانی كورد، كۆرێكی بۆ هونه‌رمه‌ند ئه‌نوه‌رقه‌ره‌داغی رێكخست، به‌ناونیشانی، رێوڕه‌وی ژیانم و مۆسیقا ، له‌ سه‌ره‌تای كۆڕه‌كه‌دا نازم دڵبه‌ند، به‌خێرهاتنی میوانه‌كان و هونه‌رمه‌ند ئه‌نوه‌رقه‌ره‌داغی  كرد، كه‌ له‌سلێمانییه‌وه‌ ته‌شریفی هێناوه‌و بۆ شاری هه‌ولێر بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌و كۆڕه‌.

له‌سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی كۆڕه‌كه‌ ئه‌نوه‌ر قه‌ره‌داغی خۆشحاڵی خۆی ده‌ربڕی بۆ ئاماده‌بوان و وتی: حه‌زو ئاره‌زوی به‌نده‌ هه‌رله‌منداڵیه‌وه‌ خۆرسك بوو بۆ مۆسیقا له‌هه‌ڵه‌بجه‌ له‌ قوتابخانه‌ یه‌كێك بوم له‌وقوتابیانه‌ی له‌تیپی سرود وتنه‌وه‌ به‌شداربوم، ده‌نگم خۆش بوو، سه‌ره‌تا به‌شمشاڵ ده‌ستم پێكردو دوایی به‌عود له‌ ئاماده‌یی له‌سلێمانی له‌رێگای مامۆستایانی هونه‌ر، ئاشنای ئامێری كه‌مان بوم تا ئه‌مڕۆش به‌رده‌وامم، هه‌روه‌ها وتی: ئاوازم بۆ چه‌ندین گۆرانیبێژ داناوه‌، هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ندانی تر چه‌ندین تیپی مۆسیقامان داناوه‌ دیارترینیان، تیپی مۆسیقای سلێمانی بووه‌و چه‌ندین خه‌ڵاتمان به‌ده‌ست هێناوه‌.

وتیشی: خاوه‌نی ئاوازی سرودی مه‌شخه‌ڵانی شۆڕشم كه‌ شیعری شاعیرای گه‌وره‌ی گه‌له‌ كه‌مان شێركۆ بێكه‌سه‌.

زیاتر دوای وتی: له‌ژیاندا توشی ناخۆشی زۆربووم و به‌شداری شۆڕشی ئه‌یلول مانكردو له‌شاخیش تیپی مۆسیقامان دامه‌زراندوه‌، وه‌ك سه‌دان شۆڕشگێری تر له‌دوای نسكۆی  1975 نه‌قڵی خواری پارێزگایی سه‌ماوه‌كرام وه‌ك مامۆستا له‌وێش هه‌رخه‌ریكی مۆسیقابوم و له‌سه‌ر ئاستی عیراق له‌ فێستیڤاڵی ساڵانه‌ی په‌روه‌رده‌كانی عیراق یه‌كه‌م بوم،  دوایی دووساڵ گه‌ڕامه‌وه‌ سلێمانی و به‌شداری ده‌یان چالاكی هونه‌ری بوم له‌ زانكۆی سلێمانی . له‌دوای راپه‌رین و دامه‌زراندنی حكومه‌تی خۆماڵی به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك له‌خزمه‌تی هونه‌رو ئاوازی كوردی به‌رده‌وام بوم، هه‌رله‌ كۆڕه‌كه‌دا، چه‌ند هونه‌مه‌ندو نووسه‌رێك به‌ڕاوسه‌رنجی خۆیان له‌سه‌ر كۆی بابه‌ته‌كه‌ خسته‌ڕوو.

PUKmedia سه‌باح شكور/ هه‌ولێر

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket