}

له‌ باره‌ی لافاوه‌كانی ھه‌ولێر وه‌فدێك له‌ به‌غداوه‌ سه‌ردانی ھه‌رێم ده‌كات

کوردستان 01:03 PM - 2022-01-14

 بێگه‌رد تاڵه‌بانی وه‌زیری كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاوی ھه‌رێمی كوردستان، له‌گه‌ڵ مه‌ھدی ڕه‌شید وه‌زیری سه‌رچاوه‌كانی ئاوی عیراق و وه‌فدێكی یاوه‌ری كۆبووه‌وه‌.

دوای كۆبوونه‌وه‌كه‌، بێگه‌رد تاڵه‌بانی وه‌زیری كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاوی ھه‌رێم له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نووسیدا رایگه‌یاند؛ له‌ دیداره‌كه‌یان له‌گه‌ڵ وه‌زیری سه‌رچاوه‌كانی ئاوی عیراق، باسیان له‌ دروستكردنی به‌نداو له‌ ھه‌رێمی كوردستان و نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی به‌نداوه‌كانی (ده‌ربه‌ندیخان و دوكان و دھۆك) و پاكردنه‌وه‌ی ئاوی چه‌مه‌كان كردووه‌.

هه‌رله‌و كۆنگره‌ رۆژنامه‌نووسییه‌دا، مه‌ھدی ڕه‌شید وه‌زیری سه‌رچاوه‌كانی ئاوی عیراق، له‌ باره‌ی دووباره‌بوونه‌وه‌ی لافاوه‌كانی شاری ھه‌ولێر، ڕایگه‌یاند؛ بۆ ئه‌و بابه‌ته‌ ھه‌فته‌ی داھاتوو تیمێكی ته‌كنیكی سه‌ردانی ھه‌ولێر ده‌كه‌ن.

PUKmedia 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

دابەزێنە

The News In Your Pocket